Kurdistan Press - وادوی کۆتاییهاتنی بارانبارین راگەیاندرا وادوی کۆتاییهاتنی بارانبارین راگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وادوی کۆتاییهاتنی بارانبارین راگەیاندرا

زەکەریا کانی پاشایی، پێشبینیکاری کەشناسی ڕایگەیاند،  ئەمڕۆ دووشەممە هەرێمی کوردستان كەوتە ژێر کاریگەریی چڕبوونەوەی هەورە کەڵەکەبووەکان و دروستبوونی هەوری بەهێزی جۆری “سۆپەرسێڵ”، کە بارانی توند و تەرزەی لێ دەبارێت".
 بارانی بەهێز و هەوری سۆپەرسێڵ ئەم ناوچانەی گرتۆتەوە:
بەشێک لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک.
پارێزگای سلێمانی، قەرەداغ و دەربەندیخان.
تەواوی ناوچەکانی گەرمیان (باکور، ناوەند و باشوری گەرمیان). پارێزگاکانی کەرکوک و هەڵەبجە
ئاماژە بەوەش دەدات، لەگەڵ دەستپێکردنی ئەم شەپۆلەدا، پلەکانی گەرمی ڕوویان لە نزمبوونەوە كردوە. هاوکات خێرایی با لە نێوان ١٠ بۆ ٢٢ کم لە کاتژمێرێکدایە و بە شێوەیەکی مامناوەند چالاک دەبێت.
بەپێی پێشبینییەکان، ئەم بارودۆخە ناسەقامگیرە تا ڕۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت و دواتر کۆتایی پێ دێت. بۆ ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی، کەشوهەوا جێگیر دەبێت و گونجاو دەبێت بۆ چوونەدەرەوە و گەشت و سەیران.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا