بەپێی نووسراوێك كە وەزیری دارایی عێراق واژووی لەسەر كردووە رای گەیاند، دامەزراندنی حەوت هەزار گرێبەستی كەركووك پەسند نەكرا.
ئەمڕۆ یەكشەم 19ـی نیسان، بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە وەڵامی پەرلەمانتارێكی شارەكە كە داوای بەدواداچوونی بۆ حەوت هەزار فەرمانبەری گرێبەست كردبوو، بە نەخێر وەڵام درایەوە.
ئەوەیش زانراوە، لە نووسراوەكەدا هاتووە، بەهۆی ئەوەی بودجەی ساڵی 2023 و 2024 و 2025 دیاری كرابوو، بۆیە ناتوانرێ هیچ دامەزراندنێكی نوێ ئەنجام بدرێت.
ئەوە لە كاتێكدایە حەوت هەزار گرێبەستەكەی شاری كەركووك كە هاووڵاتییان چاوەڕێ بوون ناویان بێتەوە، لە بەغداوە هەڵوەشایەوە.
هاوكات چەند لایەنێكی سیاسی لەو شارە دامەزراندنی ئەو حەوت هەزار فەرمانبەرەیان لە پێشوو كردبوو بە بانگەشەی هەڵبژاردن، رۆژانە لە بارەگا حزبییەكان فۆرمیان بۆ خەڵك پڕ دەكردەوە


وەڵام بدەوه