بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، ئەمشەو بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵاتیەوە کەسێک کوژرا بەڵام تواندرا بە ماوەیەکی کەم بکوژەکە دەستگیر بکرێ.
ئەمشەو سێشەممە 14ـی نیسان، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: کاتژمێر 10:00ـی شەو لە کۆمەڵگەی کاوەی سەر بە قەزای قوشتەپە، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی کۆنەوە شەڕ لە نێوان دوو هاووڵاتی دروستبووە.
پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوە کردووە کە لە ئەنجامی شەڕەکەدا، هاووڵاتییەک بەناوی (محەممەد سەلام حەسەن مەولود) کە لەدایکبووی ساڵی 1996ـە، لەلایەن تۆمەتبار (ڕ. ز. ڕ) بە چەقۆ هێرشی کراوەتە سەر و گیانی لەدەستداوە.
دوای ڕووداوەکە، تیمەکانی بنکەی پۆلیسی قوشتەپە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و توانییان لە ماوەیەکی کورتدا تۆمەتباری ئاماژەپێکراو لەناو شاری هەولێر دەستگیر بکەن. لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە و ڕێکارە یاسایییەکان بەردەوامن


وەڵام بدەوه