کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆوە بارانبارین و هەورە بروسکە لە ناوچە جیا جیاکان دەستپێدەکاتەوە و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە، سبەینێش لە ناوچە جیاجیاکان پێشبینی بارانبارینی بە لێزمە دەکرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ ئەگەری بارانبارین لە ناوچەی جیا جیا دەبێت، پێشبینی بارینی تاوە بارانی کورت خایەن دەکرێت لەگەڵ بوونی هەورە تریشقە لە زۆربەی ناوچەکاندا.
باسی لەوەشکردووە: پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبنەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 22 پلەی سیلیزی
پیرمام: 16 پلەی سیلیزی
سۆران: 16 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 9 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 20 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 21 پلەی سیلیزی
دهۆک: 20 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 24 پلەی سیلیزی
بەپێی ڕاپۆرتەکەی کەشناسی هەرێم، سبەینێ یەکشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە دوای نیوەرۆ دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ بارینی نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکاندا، پێشبینی تاوە بارانی بەلێزمە دەکرێت لە هەندێ کاتدا کە هەورە تریشقەو تەزرەی لەگەڵدا دەبێت، بە تایبەتی لە سنووری پارێزگای هەولێر و دەوروبەری ئیدارەی ڕاپەرین و ناوچەی گەرمیان و هەندێ ناوچە لە سنووری پارێزگای کەرکوک.
پلەکانی گەرما بە دوو بۆ سێ پلە نزمتر دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەی پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 19 پلەی سیلیزی
پیرمام: 14 پلەی سیلیزی
سۆران: 15 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 8 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 17 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 18 پلەی سیلیزی
دهۆک: 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 22 پلەی سیلیزی


وەڵام بدەوه