مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرکۆنەی هێرشی درۆنی بۆ سەر ماڵی پێشمەرگەیەک لە سنووری هەولێر دەکات کە بووە هۆی شەهیدبوونی پێشمەرگەکە و هاوژینەکەی، و ڕایدەگەیەنێت کە ئەم جۆرە پەلامارانە "تاوانی جەنگن" و پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سنوورێک بۆ ئەم ستەمکارییە دابنێت.
دەقی پەیامی سەرۆکی حکوومەت
زور غەمبار و دڵگرانم بە بیستنی هەواڵی هێرشی درۆنی بۆ سەر ماڵی پێشمەرگەیەک لە سنووری هەولێر کە بووە هۆی شەهیدبوونی خۆی و خێزانەکەی.
بە هەموو شێوەیەک ئەم تاوانە قێزەونە، سەرکۆنە و تاوانباران شەرمەزار دەکەم.
بە ئامانجگرتنی خەڵکی سیڤیل و ماڵی هاووڵاتییان، تاوانی جەنگە و داوای خەڵکی بێ تاوانی کوردستان، دەگەینینە هەموو جیهان بۆ ئەوەی سنوورێک بۆ ئەو ستەمکاریەی بەرامبەریان دەکرێت دابندرێت و چیتر بە بیانووی بێ پاساو، پەلاماری خەڵکی کوردستان نەدرێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان


وەڵام بدەوه