Kurdistan Press - دژایەتیی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان و هاوڵاتیانی بەردەوامە دژایەتیی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان و هاوڵاتیانی بەردەوامە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دژایەتیی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان و هاوڵاتیانی بەردەوامە

ئەمڕۆ شەموو چواری نیسان، شێرزاد وسو كە بازرگانێكی غازە، رایگەیاند، بە بڕیارێكی عێراق كاركردن بە بوتڵی غازی كوردستان لە شارەكانی عێراق قەدەغە كراوە.

 

زیاتر گوتی، ئەو بڕیارە تەنیا بۆ دژایەتیكردنی كارگە و پیشەسازیی كوردستانە، وەك كوالێتی هەردوو بوتڵ وەكو یەكن و لە یەك جۆر ئاست دروست دەكرێن، بەڵام عێراق بەو بڕیارە لە ئێستە دەزانێ كێشەی غاز هەیە، دەیەوێت زیان لە كارگەكانی هەرێمی كوردستان بدات.

 

باسی لەوەش كرد، بوتڵی غاز بە بەتاڵی ئەوەی لە عێراق دروست دەكرێت بە 80 هەزار دینارە، بوتڵی غاز ئەوەی لە هەرێمی كوردستان دروست دەكرێت بە 40 هەزار دینارە، جیاوازیی ئەوەیە ئەوەی عێراق تەنیا لێی نووسراوە 200 بە بچووكی لەسەر شوێنی بەرزكردنەوەی.

دژایەتیی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان و خەڵكەكەی بەردەوامە، ئەوەی جێی پرسیارە ئەگەر كێشەكان سیاسی بن، ئێستە كێشەكانی بۆ دژایەتی خەڵكی شۆڕ كردووەتەوە و هەرچی پێوەندیی بە ژانی خەڵكەوە بێت عێراق دژایەتی دەكات

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا