كهشناسیی ههرێمی كوردستان ڕایدهگهیهنێت كه سبهی پێنجشهممه، شهپۆلی بارانبارین دهست پێدهكاتهوه.
ئهمڕۆ چوارشهممه، كهشناسیی ههرێمی كوردستان بڵاوی كردهوه كه ئهمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و خێرایى با، لەسەر خۆ- مامناوەند (10 – 15) کم/ک دهبێت و ئاراستەی با، باشووری خۆرهەڵات دەبێت و ههروهها پلهی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (2 – 4) پلە، بەراورد به تۆمارکراوی دوێنێ.
مەوداى بینین / لەنێوان (9 – 10) کم دەبێت.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر 19 پلەی سیلیزی
پیرمام 15 پلەی سیلیزی
سۆران 17 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 11 پلەی سیلیزی
سلێمانی 17 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 19 پلەی سیلیزی
دهۆک 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 23 پلەی سیلیزی.
ئهوهش خراوهته ڕوو، سبەی پێنجشەممە، ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت, پاشان بۆ کاتەکەکانی دوای نیوەڕۆ ئاسمان بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت، شەپۆلی بارانبارین دەست پێدەکاتەوە، سەرەتا لە سنووری پارێزگای دهۆک نمەباران و بارانێکی مام ناوەند دەبێت، پاشان شەپۆلەکە درێژ دەبێتەوە بۆ سەر سنووری پارێزگای هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە، باران بەشێوەیەکی نمەباران و بارانی مام ناوەند دەبێت و رێژەی بارانهكه لەسەر سنووری پارێزگای دهۆک زیاتر دەبێت، بەراورد بە پارێزگاکانی تر.
خێرایی با، لەسەر خۆ- مامناوەند (10 – 15) کم/ک دهبێت.
ئاراستەی با، باشووری خۆرهەڵات دەبێت.
مەوداى بینین، لەنێوان (9 – 10) کم دەبێت.
پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێ دراوە.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر 20 پلەی سیلیزی
پیرمام 16 پلەی سیلیزی
سۆران 16 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 10 پلەی سیلیزی
سلێمانی 19 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 20 پلەی سیلیزی
دهۆک 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 25 پلەی سیلیزی.


وەڵام بدەوه