Kurdistan Press - شەپۆلێکی باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە شەپۆلێکی باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شەپۆلێکی باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، كەشی ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت و  لە درەنگانی شەوی شەموو شەپۆلێكی بەفروبارانبارین زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و لەسەرجەم ناوچە سنوریەكان بەفربارین دەبێت.

 

ئەمڕۆ هەینی شەشی ئادار، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بوونی تۆزێكی سوك لە كەشدا و پلەكانی گەرماش نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

 

ئاماژە بەوەشكراوە، سبەی شەموو ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت. سەرەتا لە ناوچە شاخاویەكانی باكوری پارێزگای دهۆك كەمێك نمەباران و بەفربارین دەست پێ دەكات پاشان لە كاتەكانی ئێوارە نمەباران و بارانی مامناوەند زۆربەی ناوچەكانی پارێزگای دهۆك و ئیدارەی سۆران دەگرێتەوە. 

كەشناسی دەڵێت، لە درەنگانی شەوی شەموو كاریگەری دابارین زیاد دەكات و لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بارانبارین دەبێت، هەروەها لەسەرجەم ناوچە سنوورییەكان بەفربارین دەبێت. لەگەڵ ئەوەشدا پلەكانی گەرما بە 1 بۆ 2 پلە بەرزتر دەبێتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا