وەزیری ئەوقافی سووریا بە نووسراوی فەرمی، ڕایگەیاندووە، ئەو شەڕەی ئێستا لە سووریادا هەیە، (فتوحات)ـە، لە بەرامبەریشدا، مامۆستایەكی ئایینی كوردستان وەڵامی دەداتەوە و ڕایدەگەیەنێت، ئەمە لە كوێی ئیسلامدا جێی دەبێتەوە، كە شەڕی ناوخۆیی بە فتوحات ناو ببرێت؟ دەشڵێ: "ئەمە دوو جار تاوانە."
ئەمڕۆ یەكشەممە 18ـی 1ـی 2026، محەمەد ئەبوو ئەلخەیری شوكری، وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینیی سووریا بە نووسراوی فەرمی داوا لە خەڵكی سووریا دەكات، كە لە هەر پێنج فەڕزی نوێژەكانیاندا نزا بۆ سەركەوتنی هێزە چەكدارەكانی سووریا بكەن.
وەزیری ئەوقاف، ئەو شەڕە ناوخۆییەی ئێستای سووریا بە (فتوحات) ناو دەبات و جاڕی خەڵكەكەش دەدات: "بە تەكبیراتی (اللە اكبر) لە مزگەوتەكان ئاهەنگ بگێڕن."
لەبەرامبەر ئەو نووسراوەی وەزیری ئەوقافی سووریا، مامۆستا مەلا ئەبووبەكر تاهیر بەحركەیی، پێشنوێژ و وتارخوێن لە سنووری پارێزگای هەولێر لە ئەكاونتی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) وەڵامی داوەتەوە و نووسیویەتی: "وەزیر ئەوقافی سووریا شەڕی ناوخۆیی ناو ناوە (فتوحات)، کە لە نێوان دوو بەرەی ناو سووریا ڕووی داوە، ئایا ئەمە هەمان سیاسەتی بەعس نییە کە پێشتر لە کوردستانی باشوور پیادە کراوە؟"
ئەو مامۆستا ئایینییە هێشتا دەپرسێ: "ئەمە لە کوێی ئیسلام جێی دەبێتەوە؟ ئەمە شۆڤێنێتی نییە بە ناوی ئیسلام؟" وەڵام دەداتەوە و دەشڵێ: "ئەمە دوو جار تاوانە! یەکەم، ستەمە لە پێكهاتەیەكی وڵات، دووەم، تێکدانی چەمکەکانی ئیسلام."
KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
بانگەوازی سەرتاسەری راگەیاندرا
1 رۆژ پێش ئێستا
مامۆستایەکی ئاینی وەڵامی وەزیری ئەوقافی سووریا دەداتەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
ئێران زەنگی جەنگ لێ دەدات
1 رۆژ پێش ئێستا
ئاسایشی هەولێر باندێکی دەستگیر کرد
1 رۆژ پێش ئێستا

وەڵام بدەوه