Kurdistan Press - لە سەنتەری شارەکان بەفر دەبارێت لە سەنتەری شارەکان بەفر دەبارێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە سەنتەری شارەکان بەفر دەبارێت

كەشناسێک پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمشەو و سبەی پێنجشەممەی خستە ڕوو، ڕاشیگەیاند، ئەمشەو، ئەگەری بەفربارین لە سەنتەری شارەكانی كوردستان هەیە. 

ئەمڕۆ چوارشەممە 14ـی 1ـی 2026، ئاراس جەباری، شارەزای بواری كەشناسی و بومەلەرزەزانی، ڕایگەیاند: "کاریگەریی شەپۆلی دەریای ناوەڕاست لەسەر ناوچەکانمان بەردەوامی هەیە و سوپاس بۆ خودا ئەمرۆش ڕێژەیەکی باش بەفر و باران باریەوە." 

ئەوەشی خستە ڕوو، كە ئەگەری بەفربارین بۆ ئەمشەو لە سەنتەری بەشێک لە شارەکانی كوردستان هەیە. 

ئەو كەشناسە ڕاشیگەیاند: "بە گشتی لەکاتەکانی ئێستا و چەند کاتژمێری داهاتوودا ئەگەرەکانی بارینی بەفر زیاتر دەبێت بۆ سەنتەری ئەو شار و ناوچانەی بەرزیان زیاترە لە 700 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریا، واتا سەنتەری سلێمانی، سۆران، هەڵەبجە، شەقڵاوە و ماوەت و سەرجەم ئەو ناوچانەی لەو ئاستەدایە بەفر دەبارێت و نزمتر هەر بەشێوەی باران دەبێت، بەڵام ڕێژەکەی کەم دەبێت." 

بۆ شەپۆلی ئەمجارە دەڵێ: "لە کۆتایی شەپۆلەکەداین لە سنووری پارێزگای دهۆک و کەرکووک و ناوچەکانی گەرمیان زووتر کۆتایی پێدێت، بەڵام لەناوچەکانی ئیدارەی سۆران و سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەرین تا کاتەکانی بەیانی سبەی پێنجشەمە 15ـی 1ـی 2026،   بەردەوامی دەبێت و ناوبەناو بەفر و بارانی کەم و پچر پچر دەبارێت." 

لەبارەی سبەی پێنجشەممەوە، ئاراس جەبار باسی لەوە كرد، "بە گشتی کەش لە زۆربەی ناوچەکان جێگیر دەبێت، بەڵام ئاسمانی ناوچەکە بەنیمچە هەوری دەمێنێتەوە و لەگەڵ دروستبوونی تەم و لەکاتەکانی نیوەرۆ بۆ ئێوارەش ئەگەری چربوونەوەی هەوری ناوخۆیی دەبێت، كە لە هەندێک شوێنی سنووری پارێزگای سلێمانی و دووبارە ئەگەری بارینەوەی پڕوشەبەفر دەبێت، پاشان دابارین لە ئێوارەدا کۆتایی پێدێت و پلەکانی گەرما لە شەودا بۆ بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 16/1/2026 بەرێژەیەکی زیاتر نزم دەبنەوە و بەستن و شەختە لەناوچە بەرزەکان دروست دەبێت بەتایبەت لەناوچە شاخاوییەکان بەرێژەیەکی زیاتر پلەکانی گەرما 7 تا 12 پلە بۆ ژێر سفر نزم دەبنەوە و لەگەڵ دروستبوونی تەمی بەستوو لە هەوادا، والله اعلم.." 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا