بەهۆی كەمیی ئامێرەكانی ATM لە بەشێكی شار و شارۆچكەكان، بە نووسراوی فەرمی داوای زیادكردنی ئەو ئامێرانە لە بانكەكان كراوە.
ئەمڕۆ یەكشەم چواری كانوونی دووەم، بەكر بایز قایمقامی پشدەر، ڕایگەیاند، ژمارەیەكی زۆر لە فەرمانبەرانی سنووری قەزای پشدەر، مووچەكانیان لە بانكەوە گواسترایەوە بۆ سەر پڕۆژەی (هەژماری من)، بەڵام بەهۆی ئەوەی كە تا ئێستە تەنیا دوو ATMی چالاكی بانكی RT و ئەهلی عێراقی لە تەواوی سنووری قەزای پشدەر كار دەكەن، بۆیە ئەوەیش كەمە.
زیاتر گوتی، ئەمڕۆ بە نووسراوی فەرمی داوامان كردووە كە ئامێری ATM زیاد بكرێت، بۆیە قایمقامییەتی قەزای پشدەر هەموو فەرمانبەران دڵنیا دەكاتەوە كە لە هەوڵەكانی بەردەوام دەبێت تا چارەسەركردنی كێشەكە.
هاوكات سەرچاوەیەك رایگەیاند، ئەو كێشەیە لە چەند بانكێك هەیە و ئامێرەكانی ATM یان كەمە و قسەمان لەگەڵیان كردووە، بڕیاریان داوە لە ئەمڕۆوە كار لەسەر زیادكردنی ئامێرەكان بكەن بەپێی ئەو شوێنەی بۆیان دیاری دەكرێت، ئامێری نوێ دابنێن.
وەرگرتنی مووچە لە رێگەی ئامێرەكانی ATM كارئاسانیی زۆری بۆ فەرمانبەران كردووە، تا ئێستە زیاتر لە یەك ملیۆن فەرمانبەر تۆمار كراون و 630 هەزار مووچەخۆر لە رێگەی ئامێرەكانی ATM مووچە وەردەگرن.
KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ناو ماڵی شیعە لەبەردەم لێک ترازانە
1 رۆژ پێش ئێستا
راگەیاندراوێکی بەپەلە لە هەسەدەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
مووقتەدا سەدر بە تووندی هاتە دەنگ
1 رۆژ پێش ئێستا
هەولێر بریاری دا
1 رۆژ پێش ئێستا
مژدەی خۆش بۆ شوفێران هات
1 رۆژ پێش ئێستا

وەڵام بدەوه