Kurdistan Press - پێنج بڕیاری گرنگ لە عەلی زەیدییەوە پێنج بڕیاری گرنگ لە عەلی زەیدییەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پێنج بڕیاری گرنگ لە عەلی زەیدییەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی فراوانی کردووە، فالح ساری، وەزیری دارایی، پارێزگاری بانکی ناوەندی و کۆمەڵێک ڕاوێژکار و بەڕێوەبەری گشتی و هەر بەرپرسێک پەیوەندی بە پارە و ئابوورییەوە هەبووە بەشدار بووە. نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردووەتەوە لە کۆبوونەوەکە پێنج بڕیار دراون کە ئەمانەن؛
یەکەم؛ بڕی یەک تریلیۆن دینار تەرخان دەکرێت بۆ پێدانی قەرزی خانووبەرە و نیشتەجێبوون بە خەڵک. ئەم قەرزە خەڵکی کەرکووک و سنووری ماددەی 140 دەگرێتەوە، بەڵام دیار نییە شمولی خەڵکی کوردستان دەکات یان نا.
دووەم؛ تەرخانکردنی بڕی یەک تریلیۆن دینار بۆ کەرتی پیشەسازی، پارەکە بۆ پێدانی قەرزی درێژخایەن دەدرێت بۆ دروستکردنی پڕۆژە پیشەسازییەکان
سێیەم؛ بڕی 500 ملیار دینار بۆ پارەی گەنمی جووتیاران و پاڵپشتیکردنی کەرتی کشتوکاڵ تەرخان کراوە. ئەم پارەیە جووتیارانی کوردستانیش دەگرێتەوە، بەشێکی بۆ قەرزی ساڵی ڕابردووی گەنم خەرج دەکرێت کە پارەی جووتیارانی کوردستان هێشتا نزیکەی حەوت ملیار دیناری ماوە، ئەوەی تریشی بۆ گەنمی ئەمساڵ خەرج دەکرێت
چوارەم؛ بڕی 500 ملیار دینار بۆ بەڵێندەران و کۆمپانیاکان خەرج  دەکرێت، ئەوانەی پرۆژەیان لە حکومەت وەرگرتووە و تاوەکو ئێستا پارەیان بۆ خەرج نەکراوە.
پێنجەم؛ بڕی 500 ملیار دینار تەرخان دەکرێت بۆ سندووقی نەوەکانی داهاتوو، ئەم پارەیە لە داهاتی نەوت دابین دەکرێت و بۆ سندووقەکە زیاد دەکرێت کە چەند ساڵێکە دانراوە، پارەکەش هەڵدەگیرێت بۆ نەوەکانی داهاتوو.
عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ فەرمانی کردووە بەزووترین کات بڕیارەکان جێبەجێ بکرێن بۆ ئەوەی جووڵە بکەوێتەوە بازاڕ و پرۆژەکان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا