کەشناسیی هەرێم ئاگادارییەک لەبارەی دەستپێکردنی شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەبروسکە بڵاودەکاتەوە، کە لە ئۆکتۆبەر دەستپێدەکات و لوتکەی کاریگەرییەکەی ڕۆژی سێشەممە دەبێت.
دەقی هەواڵ:
شارەزای کەشناسی، ئاراس جەبار رایگەیاند، لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦ەوە شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەبروسکە ڕوو لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات. ئەم شەپۆلە ئەنجامی تێکەڵبوونی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەڕاست و دەریای سوورە لەگەڵ بارستە هەوایەکی سارددا.
بەپێی پێشبینییەکان، لوتکەی کاریگەریی شەپۆلەکە لە ڕۆژی سێشەممە ٦ی مانگدا دەبێت و پێشبینی دەکرێت لە ٨ی مانگدا کۆتایی پێبێت. لەم ماوەیەدا ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواودا دەبێت، و ڕێژەی بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەکان و بەتایبەتی لە پارێزگای سلێمانی، سۆران و ناوچەکانی ڕۆژهەڵات زیاتر دەبێت و لەگەڵیدا هەورەبروسکەش ڕوودەدات.
ڕێژەی پێشبینیکراوی بارانبارین و کەشوهەوا:
ناوچە شاخاوییەکان: ١٠ بۆ ٢٥ ملیمەتر.
سەنتەری شارەکان: ٠ بۆ ١٠ ملیمەتر.
ناوچە گەرمەکان: ٢ بۆ ٨ ملیمەتر.
پلەی گەرما: لە نێوان ١٨ بۆ ٣٣ پلەی سیلیزیدا دەبێت.
خێرایی با: بای باکووری ڕۆژئاوا و باکووری ڕۆژهەڵات بە خێرایی ١٠ بۆ ٢٠ کم/ک دەبێت، و لە ناوچە بیابانییەکاندا هەندێک جار بۆ ٣٠ کم/ک هەڵدەكشێت.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه