کەشناس محەمەد کەلاری هۆشدارییەکی بەپەلە بڵاو دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت: ئەمشەو بەفربارین لە سنووری سۆران، بارزان و مێرگەسۆر بەردەوام دەبێت، بەڵام مەترسییە گەورەکە لە نێوان سەعات سێی بەرەبەیان بۆ شەشی بەیانی سبەی هەینی (2ی 1ی 2026) دەست پێ دەکات، کە ئەگەری تاوەبەفری زۆر چڕ و بەهێز هەیە.
کەلاری داوا لە تیمەکان و لایەنە پێوەندیدارەکان دەکات بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییان، هاتوچۆ لە نێوان سۆران، بارزان و مێرگەسۆر بەتەواوی ڕابگیرێت، چونکە مەترسیی جدی لەسەر هاتوچۆی شۆفێران دروست دەبێت.


وەڵام بدەوه