لەبەیانی ئەمڕۆوە قۆناخی کۆتای شەپۆلی بەفر و بارانبارین لە وڵاتانی تورکیا و باکوری کوردستان و باکوری سوریا دەستی پێکردەوە بەفرێکی زۆر لەو ناوچانەدا باری و بەلاوازیش ناوچەکانیی سنوری پارێزگای دهۆک و هەولێر بەتایبەت ناوچە شاخاویەکانی هەردوو پارێزگاکەی گرتەوە ، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بەتایبەت نیوەی شەو بەدواوە چری و کاریگەری شەپۆلەکە زیاتر ئەبێت و بەفر بارینێکی چر سەرجەم ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای دهۆک و شاخاویەکانی باکوری هەولێر و ئیدارەی سۆران دەگرێتەوە و لەسەنتەری زاخۆ و دهۆک و سۆرانیش سەرەتا بەفری تەواو ئەبارێت پاشان بەهۆی بەرزبوونەوەی کەم لەپلەی گەرمی ئەگۆرێتەوە بۆ بەفر و باران بەتێکەڵی بۆ سبەی پێنجشەمە 1/1/2026 تا کاتەکانی شەو کاریگەریەکانی ئەو شەپۆلە بەچری بەردەوامی ئەبێت و ئەگەری بارینی 30 تا 50 سم بەفر لەناوچە شاخاویەکانی دهۆک و هەولێر ئەبێت لەسەنتەری شاری هەولێریش بارانی مامناوەند و پچر پچر ئەبارێت ، کاریگەری ئەم شەپۆلە لە ئێوارەی سبەی پێنجشەمەوە 1/1/2026 سنوری ئیدارەی راپەرین و پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە دەگرێتەوە و لەناوچە شاخاویەکان بەفر ئەبارێتەوە و لەسەنتەری شارەکانیش بارانی مامناوەند و پچر پچر ئەبارێت و بۆ رۆژی هەینی 2/1/2026 رێژەی باران و بەفر لەم ناوچانەدا زیاتر ئەبێت ، وە سنوری گەرمیان و کەرکوک بەگشتی کاریگەری لاواز ئەبێت و بارانی کەم بۆ مامناوەندی پچر پچر هەندێک کات لە رۆژی هەینیدا ئەبارێت و پاشان لەتەواوی ناوچەکانمان لەبەرەبەیانی شەمەوە 3/1/2026 کاریگەری ئەو شەپۆلە کۆتای پێدێت و کەش جێگیر ئەبێتەوە
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی


وەڵام بدەوه