Kurdistan Press - مژدەی خۆش بۆ فەرمانبەران هات مژدەی خۆش بۆ فەرمانبەران هات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مژدەی خۆش بۆ فەرمانبەران هات

سەرۆکی شارەوانیی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، ئامادەكاریی باش كراوە بۆ ئەوەی بەم نزیكانە قۆناغێكی دیكەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەكان ناوشار دەست پێبكات.
كارزان هادی، سەرۆكی شارەوانیی هەولێر ڕایگەیاند: ئامادەكارییەكان بۆ دابەشكردنی قۆناغی پێنجەمی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی ناو سەنتەری شار هەنگاوی زۆر باشی بڕیوە.
ئاماژەی بەوەش دا: پلانمان هەیە ئەگەر پێ ڕابگەین لەم هەفتەیە یاخود پێش سەری ساڵ قۆناغی پێنجەمی زەوی لە رێگەی تیروپشك دابەش بكرێت، بۆ ئەوەش تیمەكانمان لە كاركردن بەردەوامن.
سەبارەت بە ژمارەی زەوییەكان بۆ قۆناغی پێنجەم، كارزان هادی ئەوەی خستە روو، جارێ دیار نییە چەند زەوییە، گوتیشی: تیمەكانمان لە كاركردن نەوەستاون لە وردبینیكردن و دروستكردنی نەخشەی كەرتی زەوییەكان بۆ ئەوەی زۆرترین فەرمانبەران سوودمەند بن.
سەرۆكی شارەوانیی هەولێر ئاشكراشی كرد: بە چوار قۆناغ 30 هەزار فەرمانبەر زەوییان وەرگرتووە و ئەوەش نیوەی ئەو فەرمانبەرانەیە کە مافی وەرگرتنی زەوییان هەیە.
بەپێی ئامارەكان لە سنووری هەولێر نزیكەی 65 هەزار فەرمانبەر رەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیرانیان بۆ وەرگرتنی زەوی هەیە.
كارزان هادی روونیشی كردەوە: هەر فەرمانبەرێكیش دوای وردبینی ناوی ڕاگەیاندرابێت، بەڵام پێشتر سوودمەند بووبێت، زەوییەكەی لێ وەردەگیرێتەوە.
بەپێی بڕیار و رێنوێنییەكان، هەر فەرمانبەرێك هەشت ساڵ خزمەتی هەبێت، ئەوە مافی ئەوەی دەبێت زەوییەكی 200 مەتری پێ بدرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه