پارەی گەنمی جووتیارانی کوردستان خەرج کرا..
لەلایەن وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڕێك لە پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان خەرج كرا و لەم هەفتەیەدا دوای رێكارە ئیدارییەكان، دەست بە خەرجکردنی دەكرێت.
ئەمڕۆ یەكشەم 14ـی كانوونی یەكەم، سەدرەدین قەرتاجی، ئەندامی كۆمەڵەی جووتیاران رایگەیاند: لەلایەن وەزارەتی بازرگانی بڕی 24 ملیار دینار بۆ جووتیارانی كوردستان خەرج کراوە.
زیاتر گوتی: بڕی 24 ملیار دیناری پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێم خرایە سەر هەژماری وەزارەتی بازرگانیی هەرێم، هەرچەندە ئەو پارەیە زۆر كەمە و ئەمساڵ ناردنی پارە زۆر دواكەوتووە.
رۆژی دووشەم هەشتی كانوونی یەكەم، وەزارەتی دارایی عێراق رای گەیاند، بڕی 233 ملیار و 999 ملیۆن دینار خراوەتە سەر هەژماری بانكیی وەزارەتی بازرگانی، وەك شایستەی دارایی جووتیاران بۆ بەرهەمی گەنم و جۆی وەرزی كشتوكاڵی 2025.
ئاماژە بەوەیش دەكات، ئەمە دەبێتە گوژمەی حەوتەم كە خەرج دەكرێت، لە كاتێكدا تا ئێستە تەنیا دوو گوژمە پارەی جووتیارانی هەرێم نێردراوە.
ئەمە لە كاتێكدایە تا ئێستە بۆ جووتیارانی هەرێمی كوردستان، تەنیا 72 ملیار و 500 ملیۆن دینار نێردراوە و نزیكەی 248 ملیار دیناری تر ماوە.
KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
بریارێکی بەپەلە لە موقتەدا سەدرەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
سوننەی عێراقی بریار دەدات
1 رۆژ پێش ئێستا
وادەی ناردنی مووچەی مانگی 10 ئاشکراکرا
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەوروپا ئامادەبن بۆ جەنگ
1 رۆژ پێش ئێستا

وەڵام بدەوه