شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرای کرد کە قوناغێکی دیکەی ئەم شەپۆلی بارانبارینە دەستپێدەکات و لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت
ئەمشەو پێنجشەممە 11/12/2025، هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردووەتەوە: "لە سبەی هەینییەوە لە کاتەکاتەکانی پێش نیوەڕۆ بۆ دوای نیوەڕۆ ئاسمان لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بارانبارین دەست پێدەکات و بارانەکەی لە نێوان نمەباران بۆ بارانی مامناوەند دەبێت و لە هەندێ کات لەوانەیە لە ناوچە شاخاوییەکان بگۆڕێت بۆ بارانی بەخوڕ."
ئاماژەشی بەوە داوە: "بڕ و جۆری بارانبارین بەپێی کات و شوێن دەگۆڕێت لە ناوچە شاخاوییەکان پێشبینی دەکرێت بارانی زیاتر لێ ببارێت بڕی بارانەکە لەنێوان 10 بۆ 20ملم دەبێت."
ئەوەشی خستووەتە روو: "پلەکانی گەرما دووبارە دادەبەزێتەوە و بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنوورییە بەرزەکان دەبارێت."


وەڵام بدەوه