وەزارەتی پەروەردە دەسەڵاتی ڕاگەیاندنی پشووی بەخشییە پەروەردەکان
وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەتیدەکاتەوە بڕیاری پشووی سەرتاسەری دابێت، بەڵام دەسەڵاتی تەواو دەداتە ناوەندەکانی پەروەردە لە شار و ئیدارە سەربەخۆکان بۆ ئەوەی بەپێی دۆخی کەشوهەوا بڕیار بدەن.
ئەمڕۆ دووشەممە 8ـی کانوونی یەکەم، سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند: "وەک وەزارەت پشوومان ڕانەگەیاندووە، بەڵام لەژێر ڕۆشنایی ڕاپۆرتەکانی کەشناسی، هەر شوێنێک پێویست بکات و بارانبارین مەترسی لەسەر ژیانی قوتابیان دروست بکات، پەروەردەکان سەرپشک کراون بە هەماهەنگی لەگەڵ حکوومەتی خۆجێیی پشوو ڕابگەیەنن.
بەرێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە شەپۆلێکی باران بارین بەڕێوەیە و ئەگری درووستبوونی لافاوی هەیە. هەر بۆ ئەم مەبەستەش وەزارەتی پەروەردە بەگوێرەی بارو دۆخی ناوچەکان دەسەڵاتی داوەتە ناوەندەکانی پەروەردە بۆ بڕیاردان لە راگەیاندنی پشوو بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییان


وەڵام بدەوه