ئەمڕۆ هەینی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ڕایگەیاند: بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ڕووداوێکی بەهۆی باران بارینەوە، هەموو تیمەکانمان خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشیییەوە.
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دوای دانانی پلانی وەرزی زستان و خاوێنکردنەوەی مەنهۆڵ و چەپەرەکانی ئاو وەرگرتن و هەروەها فراوانکردنی کەند و ڕێڕەوەکانی ئاوی سروشتی، لە ئێستادا ئامادەکاری بۆ هاتنی شەپۆلێکی باران بارین دەکات کە تێیدا بە هاوبەشی لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان چەندین لیژنەو تیمی شارەزا لە تەواوی سنوری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لەنێو گەڕەک و شەقامەکان جێگیر دەکات، لەگەڵ چەندین ئامێری قوڕسی فریاگوزاری خێرا.


وەڵام بدەوه