Kurdistan Press - سەرۆکی حکومەت بەڕێز مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی کۆریا دەکات سەرۆکی حکومەت بەڕێز مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی کۆریا دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی حکومەت بەڕێز مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی کۆریا دەکات

ئه‌مڕۆ دوو‌شەممە‌ 11/17، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له‌ لى جۆن ئيل، باڵيۆزى نوێى كۆرياى باشوور له‌ عێراق كرد.
سەرۆکی حکومەت وێڕای پيرۆزباييکردن له‌ باڵیۆز، ئاماژەی بە دۆستایەتی و پەیوەندیی لەمێژینەی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆریا کرد و هه‌موو پشتیوانییەکی حکومەتی هه‌رێمى كوردستانى بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە دەربڕی.
باڵیۆزی کۆریا، ستایشی پێشکەوتن و ئاوەدانیی هەرێمی کوردستانی کرد و خواستی وڵاتەکەی بۆ پێشخستنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە.
باڵیۆزی کۆریا، پیرۆزبایيی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و هەروەها دەستخۆشی ئەنجامدانی پرۆژە و سەرکەوتنی چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزی ئابووری، لە سەرۆکی حکومەت کرد.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا