Kurdistan Press - عرفان عزیز : کابینەی نۆیەم لە قەیرانەوە بۆ دەرفەت عرفان عزیز : کابینەی نۆیەم لە قەیرانەوە بۆ دەرفەت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

عرفان عزیز : کابینەی نۆیەم لە قەیرانەوە بۆ دەرفەت

کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، یەکێک لە قۆناغە هەرە دژوارەکان لە مێژووی هەرێمدا، کە کردییە ساتێکی نوێبوونەوە و گۆڕانکاریی. لە بەرامبەر فشارە ئابوورییەکان، نادڵنیایی سیاسی، کابینەکە چاکسازی و خۆڕاگری و بە مۆدێرنکردنی لەبری پاشەکشە هەڵبژارد.لە چاکسازی دیجیتاڵی و شەفافیەتی داراییەوە هەتا دەگاتە، ژێرخانی وزە و پڕۆژەکانی پەروەردە. کارەکانی کابینەی نۆیەم ڕەنگدانەوەی دیدێکی ڕوونن، بۆ بنیاتنانی کوردستانێکی بەهێزتر و پشتبەستوو بەخۆ. ڕێگاوبان، نەخۆشخانە، تۆڕی کارەبا و قوتابخانەکان تەنها پڕۆژە نین؛ ئەوان هێمای سەقامگیری و هیوان، بۆ خەڵک و داهاتوو بنیاتنراون.
پەیامی ئەم کابینەیە ڕوونە: "بنیاتنانی ئەمڕۆ بۆ کوردستانی سبەینێ." حکومەت لە ڕێگەی چاکسازی و داهێنان و یەکڕیزییەوە دەیسەلمێنێت، کە قەیرانەکان دەتوانن ببنە دەرفەت و هەموو ئاڵەنگارییەک دەتوانرێت بکرێتە پێشکەوتن.
لەم زنجیرە وتارەدا بە ناونیشانی  "کابینەی نۆیەم: لە قەیرانەوە بۆ دەرفەت" هەر بابەتێک تیشک دەخاتە سەر یەکێک لەم دەستکەوتانە لە سێکتەرێکی دیاریکراودا، کە نیشاندەدات کە چۆن ئیرادەی بەڕێز مەسرور بارزانی، دیدگا سەردەمێکی نوێ بۆ هەرێمی کوردستان. 
قەیران چیتر بەربەست نییە — پردێکە بۆ داهاتوویەکی باشتر
باسی یه‌كه‌م: ئاسایشی ئاو
گرنگی ئاسایشی ئاو، ئاو هەوێنی ژیان و گەشەسەندنە. بە داننان بە پەرەسەندنی ئاستەنگەکانی کەشوهەوا، کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، کارکردن لە بواری ئاسایشی ئاودا کردە پێشینەی کارەکانی. دڵنیابوون لە دابینکردنی ئاوی  بووە شتێکی بنەڕەتی بۆ پاراستنی خەڵک و ئابووری و ژینگەی هەرێم  و دیدگای کابینەی نۆیەم و خودی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختکردنەوەیە، لەوەی ، کە ئاسایشی ئاو کلیلی ئاسایشی خۆراک و سەربەخۆیی ئابوورییە. فەلسەفەی پشتی "کوردستانی خۆبژێو لە ئاسایشی ئاوەوە دەست پێدەکات." بۆ بەدیهێنانی ئەم دیدە، حکومەت ٩ به‌نداوی دروستكردووه‌، به‌بری ٢٦.٥٧ملیار دینار كه ٢٥٢.٨ ملیۆن مه‌ترسێجا ئاوگلده‌ده‌نه‌وه، كه بریتین له به‌نداوه‌كانی( دوین، به‌بڕی ٨٨ملیاردینار, كه ١٠٠ ملیۆن مه‌ترسێجا ئاو گلده‌داته‌وه‌)و (به‌نداوی گۆمه‌سپان به‌بڕی ٩٥ ملیار دینار٩٧ ملیۆن مه‌ترسێجا ئاو گلده‌داته‌وه‌)، و (به‌نداوی دێوانه به‌بری ٢ملیار دینار كه ٢١ملیۆن مه‌ترسێجا ئاو گلده‌داته‌وه‌)،و (به‌نداوی به‌ستۆره ٢٣ملیار دینار كه ٢٠ ملیۆن مه‌ترسێجا ئاو گلده‌داته‌وه‌)، و (خنس ٩.٢ ملیار دینار و ٧ ملیۆن مهترسێجا ئاو گل ده‌داته‌وه‌)،و (به‌نداوی ئاقوبان ٨.١ ملیار دینار به‌بری ٢.٦ ملیۆن مه‌ترسێجا ئاو گلده‌داته‌وه‌)، و (به‌نداوی تووره‌جار  ٥.٨ملیار دینار كه ٢ملیۆن مه‌ترسێجا ئاو گلده‌داته‌وه‌)، و (به‌نداوی شه‌وگێر٥.٦ ملیار دینار و ٢ملیۆن مه‌ترسێجا ئاو گلده‌داته‌وه)،و (به‌نداوی چه‌مه‌رگه ٤.٤ ملیار دینار و ١.٢ ملیۆن مه‌ترسێجا ئاو گلده‌داته‌وه‌).
ئه‌مه جیا له‌وهی ٢٣ پۆندی ئاوی لە سەرانسەری هەرێمدا له‌كابینهی نۆیه‌مدا دروستکراون. و ٥٨ پۆند له‌جێبه‌جێكردندان، هەروەها ئاوی پاکی بۆ شارەکان و شارۆچکەکان ڕاكێشا. ئەم پڕۆژانە ، ڕێگری لە لافاو دەکەن، بەسوودن بۆ کشتوکاڵ و دەستڕاگەیشتن بە ئاوی پاک. دڵنیابوون لەوەی، کە هەموو کۆمەڵگە سوودمەندە لە سەرچاوە ئاوییە متمانەپێکراوەکان. ئه‌مه جیا له‌وهی پرۆژه‌كانی گهیاندنی ئاوی پاك، بۆ هاووڵاتیان له‌كابینهی نۆیه‌م گه‌وره‌ترین ده‌سكه‌وتی به‌ده‌ستهێناوه‌، له‌كۆی ٧پرۆژهی گرنگی ستراتیژی له‌بواری ئاودا رۆژانه ٨٥٢ هه‌زار مه‌ترێجا ئاوی پاك، بۆ خهڵكی كوردستان دابین ده‌كرێت، كه گرنگترین پرۆژه‌كان بریتین له (پرۆژهی ئاوی فایده-دهۆك به‌گوژمهی ٥٠ ملیار دینار و له ١٠٠٪ ی پرۆژه‌كه ته‌واو بووه رۆژانه ٧٢هه‌زار مه‌ترسێجا ئاو دابینده‌كات)، و(پرۆژهی ئاوی ئاكرێ ٤١.١ ملیار دینار ٪٥٥ی ته‌واو بووه و بڕی ٧٢ هه‌زار مه‌ترسێجا ئاو دابین ده‌كات)، و(پرۆژهی ئاوی ڕانیه-چوار قورنه‌-حاجیاوا ٣٦.٧ ملیار دینار تێچووبووه و له ٧٠٪ ی ته‌واوبووه‌)، و(پرۆژهی ئاوی ده‌ربه‌نیخان به‌گوژمهی ٢٥ملیار دینار و له٥٨٪ ی ته‌واو بووه كه رۆژانه ٢٤ هه‌زار مه‌ترسێجا ئاو دابینده‌كات).
له‌هه‌مان كاتدا، یه‌كێك له گه‌وره پرۆژه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم، له ئاستی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست  و ده‌گمه‌نترین پرۆژه  (پرۆژهی فریاگوزاری ئاوی خێرای هه‌ولێر، كه به‌گوژمهی ٧٢٠ ملیار دینار قۆناغی یه‌كه‌می ته‌واوبووه و قۆناغی دووه‌می له ته‌واو بوندایه ، بڕی ٤٨٠ هه‌زار مه‌ترسێجا ئاوی دابین ده‌كات)، و (پرۆژهی ئاوی قوشته‌په به‌بری ٢٢٢ ملیار دینار كه ٦٥٪ی ته‌واوبووه‌)، و(پرۆژهی ئاوی گۆپته‌په-چه‌مچه‌ماڵ ١٠١ ملیار دینار له‌جێبه‌جێكردندایه، كه بری ٦٠ هه‌زار مه‌ترسێجا ئاو دابین ده‌كات.
هه‌روه‌ها پرۆژهی تۆری ئاوی هه‌ولێر ،كه به‌بڕی ٢٥ملیار دینار له ١٠٠٪ ی پرۆژه‌كه ته‌واو بووه. پرۆژهی گهیاندن و دانانی تۆری ئاو بۆ، ٥١ گوندی دهڤه‌ری بارزان به‌بری ٣٠.١ ملیار دینار له ٪٨٥ ی پرۆژه‌كه ته‌واو بووه له‌گهڵ پرۆژهی ئاوی پیرمام و ده‌وروبه‌ری به‌بری ٣٤.٧ملیار دینار له ١٠٠٪ی پرۆژه‌كه ته‌واوبووه‌.
كۆی گشتی ئه‌م ئامارانه پێماندەڵێن،  كه له‌كابینهی نۆیه‌م ژێرخانێكی به‌هێزی ئاسایشی ئاو دانراوه، كه به‌شێكه له پلانی ستراتیژی سه‌رۆك وه‌زیران، بۆ رووبه‌رووبنه‌وهی گۆرانكاری كه‌ش و هه‌وا و رزگاركردنی كوردستان له كه‌م ئاوی.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه