سەرۆكی لیستی 275ی پارتی لە كەركووک پەیامێكی ئاڕاستەی كاندیدانی پارتی لە شارەكە كرد و دەڵێ: دڵنیابن بێ دەنگی ئێوە و بەردەوامیتان بۆ سەرخستنی کورد و پارتی لە كەركووک گەورەترین وەڵامە بۆ نەیارانی گەلەکەمان."
ئەمڕۆ هەینی 24ی 10ی 2025، شاخەوان عەبدوڵڵا، سەرۆكی لیستی 275ی پارتی لە بازانەی كەركووک، بۆ كاندیدانی پارتی لە كەركووک پەیامێكی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبووک) بڵاو كردەوە و نووسیویەتی: "پەمۆ (لۆكە) بخەنە گوێتان."
لە درێژەی پەیامەكەیدا، سەرۆكی لیستی 275ـی پارتی لە بازانەی كەركووک دەڵێ: خوشک و برایانم، کاندیدانی لیستی 275 ـی پارتیمان لەکەرکووک ماوەیەکە بە مەبەست و بە پیلانی ناحەزان و دوژمنانی گەلەکەمان پارتیمان و کاندیدانی لەکەرکووک بەئامانج دەگیرێن، ئەو هەوڵانە نیشانەی کاریگەری جمجوڵەکانی ئێوەی خۆشەویست و کادیرە دڵسۆزەکانمانە لەسنووری پارێزگای کەرکووک، ئەو هەوڵانە ترسە لە بەردەوامی دەسکەوتەکانی ئێمە لەماوەی چوار ساڵی رابردوو لە پێناو کەرکووک و ئاساییکردنەوەی دۆخی شارەکە."
هەروەها رووی پەیامی لە كاندیدانی پارتی لە كەركووک دەكات و نووسیویەتی: "دڵنیابن بێ دەنگی ئێوە و بەردەوامیتان بۆ سەرخستنی کورد و پارتی لە شارەکە، گەورەترین وەڵامە بۆ نەیارانی گەلەکەمان."
 
                             
                                 
                                
 
                                
 
                                 
                                 
                                 
                                
وەڵام بدەوه