" کوردستان لانکەی پێکەوەژیانە "
بەئامادەبوونی ڕێزدار "جەنابی سەرۆک بارزانی" کۆبوونەوەی مامۆستایانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و پێکھاتە ئاینیەکانی کوردستان بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ شەممە ١٨ی ئۆکتۆبەر،
بەئامادەبوونی ڕێزدار "جەنابی سەرۆک بارزانی" ھەروەھا بەشداری مامۆستایانی بەڕێزی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و پێکھاتە ئاینەکانی تری ھەرێمی کوردستان، کۆبونەوەیەکی فراوان بەڕێوەچوو، لەمیانی وتەیەکدا ڕێزدار" جەنابی سەرۆک " بەخێرھاتنی ھەمووانی کرد و فەرمووی" فەرھەنگی پێکەوە ژیان لەباب و باپیرانمانەوە بۆ ماوەتەوە، ئێمە ھەموومان مرۆڤین و بەندەی خواین، بینینی ئێوە بەیەکەوە جوانترین نمونەی ڕەنگینی نیشانی جیھانداوە، ئەم فەرھەنگە زۆر خزمەتی کوردستان ومێژووەکەشی کردووە، تیرۆرکەھات جیاوازی نێوان ئاینەکانی نەکرد، بۆیە نابێ جیاوازی لەنێوان خۆماندا بکەین، ئومێدەوارین ئەم فەرھەنگە بەردەوام بێ و زێتر بچەسپێت، پلانی زۆر دژی ئەم ھەرێمە دروست دەکرێت،بەدرێژای مێژوو ئەمە سیاسەتی دەسەڵاتەکانی عێراق بووە، بۆیە تەنیا بەیەکبوون و پێکەوەیمان بەرانبەر ھەموو ئاڵگناریەک دەوەستینەوە، ئەمەش لەپێناو بەرژەوەندی و داھاتووی خەڵکی کوردستان. دوژمنان بەھەموو ڕێگەیەک دەیانەوێ کەلتووری ڕەسەنی کوردەواری تێک بدەن و بەزۆر ڕێگەی جیاواز دێنە نێوئاداب و کەلتووری ڕەسەنی کوردەوارییەوە، بەڵام پشت بەخواو یەکبوونی ئێوەی بەڕێز ئەم ھەنگاوە نامۆیانە لەنێودەبەین .
لەبارەی دۆخی ناوەخۆییەوە سەرۆک بارزانی فەرمووی" ئومێدەوارین حکومەتی کوردستان پێش ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقەوە پێکبێت، کاری جیدیش بۆئەوەیە .
لەبارەی وتاری میانڕەویەوە فەرمووی،گرنگە زانایانی بەڕێز زێتر ڕۆڵی خۆیان ببینن، بۆ ئینتیمای خاک و خۆشەویستی بۆ نیشتمان، ھەروەھا بەرەنگاری ماددەی ھۆشبەر کەئافاتی سەردەمە و کارلەسەر تێکدانی شیرازەی گەنجەکانمان دەکرێت، ھەموو ھەنگاوێک بۆئەم مەبەستە بنەما و بڕواو کاری ھەموو ئاینەکانە.
ھەموو کەسێک ئازادە لەدەنگدان، بەڵام گرنگە ڕەچاوی ئەو خزمەتە بکرێ کەپێشکەشی شارەکانی کوردستان کراوە، وێڕای ئارامی تەناھی بەبێ جیاوازی، کوردستان ھەموو ھەوڵێک دەدات بۆئەوەی لەداھاتوو لەگەڵ ئەوانە بێت کەئاشنان بەمافەکانی خەڵکی کوردستان و جێبەجێشی دەکەن.
سەرۆک بارزانی لەدرێژەی وتەیەکدا وتی" پڕبەدڵ سوپاسی خەڵکی کوردستان دەکەم، کەخۆڕاگربوون بەرامبەر زوڵمی بڕینی ژیان بژێوی خەڵکی کوردستان، سەرەڕای ھەموو تێبینیەک بەڵام بۆ بەرژەوەندی کوردستان بەشداری ھەڵبژاردنمان کردووە
ھەرلەمیانی کۆبونەوەکەداد. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئاینی بەخێرھاتنی جەنابی سەرۆک بارزانی کرد، گوتی"
ئامانجی بنەرەتی ئاین، پەیامی لێ بوردەیی ئاشتی و یەکسانیە، ئاین وایکردووە کۆمەڵگە خاوەن بڕواو
بەیەکەوەیی بێت.،
ڕاگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئاینی .

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه