Kurdistan Press - هێرشکرایە سەر نووسینگەی کاندیدێک هێرشکرایە سەر نووسینگەی کاندیدێک | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هێرشکرایە سەر نووسینگەی کاندیدێک

موسەننا عەزاوی، کاندیدی هاوپەیمانی عەزم، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی: بە توندی ئیدانە و شەرمەزاری ئەو هێرشە ترسنۆکانە دەکەین کە کرایە سەر نووسینگەکەمان لە شارۆچکەی یوسفیە و بووە هۆی برینداربوونی یەکێک لە براکانمان.

ئەو کاندیدە دەڵێت: ئیدانەی ئەو کارانەی دوای هێرشەکەش دەکەین، وەک وێنەگرتن، ناوزڕاندن، هەڕەشە و هەوڵی سوکایەتیکردن، کە هیچ پەیوەندییەکیان بە رەوشت و بەهاکانەوە نییە.

ئەو کاندیدە دەشڵێت: باوەڕێکی پتەومان هەیە کە یاسا لە سەرووی هەمووانەوەیە و هێرشکاران زوو یان درەنگ سزای کردەوەکانیان وەردەگرن.

ئەمە لە کاتێکدایە کە رۆژی چوارشەممە، 15ی تشرینی یەکەمی 2025، سەفا مەشهەدانی، کاندیدی هاوپەیمانی سیادە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی لکێنراو بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە تیر*ۆرکرا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه