به‌رپرسی لقی 25ی ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك ڕایدەگەیەنێت، خه‌ڵكی ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك هه‌ڵوێسته‌كانی پارتی له‌به‌رچاوه و ده‌ڵێ، پێشبینی ده‌كه‌ین ده‌نگی پارتی له ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك زیاد بكات.
سیروان عاسی، به‌رپرسی لقی 25ی پارتی لە ده‌وروبه‌ری كەرکووک رایگه‌یاند، پارتی ئه‌زموونێكی باش و پێشكه‌وتووی هه‌یه له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌وه‌ی پێویسته له ڕووی ڕێكاره‌كانی كۆمسیۆن و چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌چوونی بانگه‌شه ئه‌نجام دراوه و ئاماده‌یه، ئێمه له سنووری ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك و سنووری لقی 25، وه‌ك ئاشكرایه لای خه‌ڵك له دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ئێمه باره‌گامان له كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری نه‌مابوو و داگیر كرابوون، ماوه‌یه‌كه گه‌ڕاوینه‌ته‌وه ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك و خزمه‌تی خه‌ڵكی ئه‌و ده‌ڤه‌ره ده‌كه‌ین.
به‌رپرسی لقی 25ی ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك ده‌شڵێت، ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی له كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری كێشه‌ی زه‌وییان هه‌بووه، به‌رده‌وام پارتی له‌سه‌ر هێڵ بووه و خه‌ڵكیش ئه‌و هه‌ڵویسته‌ی پارتی له‌به‌رچاوه، هه‌وڵی زۆرمان دا تا لە ڕێگه‌ی ده‌ركردنی یاساوه له په‌رله‌مانی عێراق كێشه‌ی زه‌ویوزار چاره‌سه‌ر بكرێت.
سیروان عاسی هەروەها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وەش كرد، خه‌ڵكی ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك پێشوازیی گه‌رم له لیستی 275ی پارتی و كاندیده‌كانی ده‌كەن و پێشبینیی زیادبوونی ده‌نگه‌كانمان ده‌كه‌ین له‌و سنووره، واتا هه‌ر له ئێستاوه ئێمه هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ین ده‌نگی پارتی له هه‌ڵكشانه به‌هۆی ئه‌و سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وانه‌ی ڕۆژانه ئه‌نجامی ده‌ده‌ین و خه‌ڵكی ده‌بینین.
وەڵام بدەوه