به‌شی ئابووریی كه‌ناڵی (سكای نیوز عه‌ره‌بیه)، راپۆرتێكی ڤیدیۆیی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بڵاو كرده‌وه.
(سكای نیوز) ئه‌وه‌ی خستووته ڕوو كه "هه‌رێمی كوردستان ناوچه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێشی وه‌به‌رهێنانه و خاكه‌كه‌ی به‌پیته و خاوه‌نی 45 ملیار یه‌ده‌گی نه‌وته و هه‌روه‌ها خاوه‌نی 177 تریلیۆن مه‌تر سێجای غازی یه‌ده‌گه."
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، هه‌رێمی كوردستان ده‌وڵه‌مه‌نده به مس و ئاسن كه ساڵانه ڕێژه‌یه‌كی زۆر له ئاسن و جیمه‌نتۆش به‌رهه‌م ده‌هێنێ و زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی بۆ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر هه‌نارده ده‌كات.
هه‌ر له راپۆرته‌كه‌ی ئه‌و كه‌ناڵه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه، كوردستان خاكه‌كه‌ی به‌پیته بۆ به‌رهه‌مهینانی گه‌نم و جۆ و چه‌ندها جۆری میوه.
(سكای نیوز) پشت به‌ستن به داتاكانی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، "له ماوه‌ی پێنج ساڵی ڕابردوودا هه‌رێمی كوردستان به به‌های 20 ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنانی كردووه، له ڕێگه‌ی 412 پرۆژه‌ی وه‌ربه‌رهێنانه‌وه،"
هاوكات باسی له‌وه‌ش كردووه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نه‌خشه‌ی ڕێگه‌ی بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران داناوه كه 1500 هه‌لی نوێی وه‌به‌رهێنانی فه‌راهه‌م كردووه له نێوانیاندا 62 هه‌لی وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی گه‌شتیاری، بۆ زیاتر هێنانی گه‌شتیاران بۆ ناوچه گه‌شتیارییه‌كان كاری كردووه بۆ ئه‌وه‌ی تاوه‌كوو ساڵی 2030 رێژه‌ی هاتنی گه‌شتیاران بگه‌یه‌نێته 20 ملیۆن گه‌شتیار.
ئه‌و كه‌ناڵه جه‌ختی كردووه‌ته‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێم، نه‌خشه‌ی په‌ره‌پێدانی 16 ناوچه‌ی پیشه‌سازی داناوه و هه‌روه‌ها كه‌رتی خانووبه‌ره‌ش له هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به خۆیه‌وه بینیوه كه له ماوه‌ی 12 ساڵی رابردوو به به‌های 25 ملیار دۆلار له كه‌رتی خانووبه‌ره وه‌به‌رهێنان كراوه.
وەڵام بدەوه