Kurdistan Press - نرخی نەوتی ماڵان ئاشکراکرا نرخی نەوتی ماڵان ئاشکراکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

نرخی نەوتی ماڵان ئاشکراکرا

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، نەوتی سپی ماڵان لە چەند ناوچەیەکی پارێزگای هەڵەبجە دابەش دەکات.

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەڵەبجە، بڵاوی کردەوە: "سبەی شەممە 18ی 10ی 2025، لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە، دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکرێت.

ئاماژەی بەوەش داوە، دابەشکردنی نەوت سەرەتا لە تەوێڵەوە دەست پێدەکرێ و پرۆسەکە بەردەوام دەبێت تا تەواوی هاووڵاتییان بەشەنەوتی خۆیان وەردەگرن.

ئاشکراشی کردووە، هەر ماڵێک 200 لیتری پێ ده‌درێ و له‌به‌رامبه‌ردا 104 هەزار دینار وەردەگیرێت، وەرگرتنی نەوتەکەش تەنیا کارتی زیرەکی نەوتی پێویستە.

پێشتر کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت ڕایگەیاندبوو: "لە مانگی شەش داواکارییمان دایه سەرکی حکوومەت ڕەزامەندیی دا ئەمساڵیش بە نرخی پاڵپشتی نەوت دابەش دەکرێت."

ئاماژەی بەوەش دا: "لە سێ ساڵی پێشوودا، بە نرخی پاڵپشتی نەوت دابەش کراوە، لە هەندێک شوێن ساڵانە دوو بەرمیل نەوت بە ماڵان دراوە."

وەزیری سامانە سروشتییەکان ئاشکراشی کرد: "ساڵانە 267 ملیۆن لیتر نەوتمان دابەش کردووە و بەغدا لە باشترین حاڵەتدا نەوتی سپیمان بۆ بنێرێ، تەنیا 50 ملیۆن لیتر دەنێرێت."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا