ڕێباز حەملان : یاریدەدەری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە دواكەوتنی ناردنی 120 ملیار دینارەكە گوتی: هۆكارەكەی ئەوەیە كە تاوەكوو ئێستا نووسراوەكەی ئەنجوومەنی وەزیران نەنێردراوە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق تاوەكوو کوردستانیش 120 ملیارەكە بنێرێت، پارەكە ئامادە كراوە و تەنانەت نووسراوەكەش ئامادە كراوە، چاوەڕوان بووین ئەمڕۆ نووسراوەكەی عێراق بگات بۆ ئەوەی 120 ملیارەكە بنێرین، بەڵام نووسراوەكە نەنێردرا و پێشبینی دەكەم بكەوێتە سەرەتای هەفتەی داهاتوو.
گوتیشی، دوو هەفتە پێش ئێستا سوودانی بەڵێنی بە وەزیرانی كورد دابوو كە هەر هەمان هەفتە مووچە بنێرێ، بەڵام بێ هیچ هۆكارێك نەنێردراوە. لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی هیچ گرفتێكی كەمیی سیولە نییە، بەڵكو پارەی سێ مووچەش هەیە.
وەڵام بدەوه