Kurdistan Press - مژدەی خۆش بۆ هاوڵاتیانی سلێمانی هات مژدەی خۆش بۆ هاوڵاتیانی سلێمانی هات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مژدەی خۆش بۆ هاوڵاتیانی سلێمانی هات

 ئەمڕۆ چوارشەممە، 15ـی تشرینی یەکەمی 2025، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بڵاویکردەوە، ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی تورکیا ئاگاداری نامەی (NOTAM) لە سایتی جیهانی بڵاوکردنەوەی ئاگاداری نامە ئەلەکترۆنییەکانی (NOTAM) لابرد.
هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی تورکیا گەشتە ئاسمانییەکان و ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی گەشتەکان بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ئاسایی کردەوە .
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە گەشتیاران و هاونیشتمانیانمان دەکات و داوا دەکات سەرجەم هێڵە ئاسمانییەکان خشتەی گەشتەکانیان بۆ تورکیا و وڵاتانی دیکەی ئەووروپا و جيهان ڕێکبخەنەوە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه