KurdistanPress...

CLOSE

فۆرمی دامەزراندن دابەش دەکرێت

پەروەردەی چەمچەماڵ سبەی فۆرمی وانەبێژی بۆ چەند پسپۆڕییەك دابەش دەكات.
لە ئاگادارییەكدا، پەروەردەی چەمچەماڵ بڵاوی كردەوە: "ئاگادارتان دەکەینەوە کە پێویستیمان بە هەشت پسپۆڕی بیرکارییە لەگەڵ سێ پسپۆڕی فیزیا بۆ چەند قوتابخانەیەك".
ئاماژە بەوە كراوە کە لەو 11 قوتابخانەیە پێویستیان بە مامۆستای وانەبێژ هەیە:
١- قوتابخانەی عەسکەر / بیرکاری
٢- قوتابخانەی گردخەبەر / بیرکاری
٣- قوتابخانەی تەقتەق / بیرکاری
٤- قوتابخانەی مەملەحە / بیرکاری
٥- قوتابخانەی بانیمۆرد / بیرکاری
٦- قوتابخانەی سۆلاڤ / بیرکاری
٧- قوتابخانەی ڕۆخانە / بیرکاری
٨- قوتابخانەی قۆجەلەر / بیرکاری
٩- ئامادەیی هاموون / فیزیا بە مەرجێک پۆلی دوانزە بڵێتەوە.
١٠- ئامادەیی کوردستان / فیزیا بەمەرجێک پۆلی دوانزە بڵێتەوە
١١- ئامادەیی گۆران فیزیا/ بە مەرجێک پۆلی دوانزە بڵێتەوە
پەروەردەی چەمچەماڵ ئاماژەی ڕوونیشی كردووەتەوە: "هەرکەس خوازیارە دابندرێت بە وانەبێژ بۆ ئەو شوێنانە، با ڕۆژی سێشەممە 4ی10، سەردانی پەروەردە بکات بە مەبەستی وەرگرتنی فۆرمی وانەبێژی کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی 6ی10ی 2022 دوامۆڵەتە بۆ وەرگرتنی فۆرمەکان''.
بەپێی ڕێنوێنیی ژمارە 14ی دارایی، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن 350 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش 400 هەزار دینار خەرج دەکرێت.
وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەێمی کوردستان، ڕۆژی 3ی 7ی 2021 لە پرێسکۆنفرانسێکدا ڕایگه‌یاند: "بە ڕەزامەندیی جەنابی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، تاوەکوو ئێستا 43 ملیار دینار بۆ مامۆستایانی وانەبێژ خەرج کراوە، مانگانە ئەوەی خەرج کراوە زیاتر لە شەش ملیار و 500 ملیۆن دینار بووە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه