Kurdistan Press - هەواڵی فەرمی گەیشت لەبارەی پێدانی قەرز بە هاوڵاتیانی هەرێم هەواڵی فەرمی گەیشت لەبارەی پێدانی قەرز بە هاوڵاتیانی هەرێم | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەواڵی فەرمی گەیشت لەبارەی پێدانی قەرز بە هاوڵاتیانی هەرێم

دوای بڵاوبوونەوەی ئەو دەنگۆیەی گوایە بانكی رافیدەین قەرز بە بڕی پێنج تاوەكو 25 ملیۆن دینار بە هاووڵاتییان دەدات و هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە، سەرچاوەیەکی باڵای بانکەکە راگەیاند ئەو هەواڵە راست نییە.

ئەمڕۆ هەینی، 27ـی کانوونی یەکەمی 2024، سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی کارگێڕیی بانکی رافیدەین لە بەغدا راگەیاند: "بانکەکەمان چەندین جۆر قەرز بە هاووڵاتییان دەدات، بەڵام ئەو هەواڵەی کە باس لە پێدانی قەرز بە هاووڵاتییان و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بانکەکەمانەوە دەکات، دوورە لە راستییەوە، چونکە ئێمە هیچ لقێکمان لە هەرێمی کوردستان نییە". 

ئەو سەرچاوەیەی بانکی رافیدەین گوتیشی: "بانکەکەمان سێ جۆر قەرز بە هاووڵاتییان دەدات کە قەرزی خانووبەرە، قەرزی پڕۆژە بچووکەکان و لەگەڵ پێدانی قەرز بەو کەسانەی کە خاوەن پیشەی تەندرووستین. زۆرترین بڕی قەرزیش بۆ هەر سێ جۆرەکە 150 ملیۆن دینارە". 

بانکی رافیدەین، بانکێکی حکومیی عێراقە و لە ساڵی 1941 دامەزراوە، 174 لقی لە ناوەوە و دەرەوەی عێراق هەیە، بەڵام لە ساڵی 1991ـەوە لە هەرێمی کوردستان هیچ لقێکی نییە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه