حکوومەتی عێراق به تۆمهتى ئهوهى زانیارى ناڕاستى لهسهر عێراق و سهرۆك وهزیران بڵاو كردووهتهوه، سکاڵای یاسایی لەسەر فەجر ئەلسەعید ڕۆژنامەنووسی کوەیتی تۆمار کرد.
ئهو میدیاكاره كوهیتییه لە پۆستێکیدا لە تۆڕى كۆمهڵایهتی “X” نووسیویهتى: “بە سکاڵایەک کە بەڕێز محمد شیاع سوودانی پێشکەشی کردووە و لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی عێراقەوە پێشکەش کراوە بەهۆی ڕهخنه و بۆچوونەکانمهوه، له بەردەم داواکاری گشتیی کوەیت ئامادە دەب”.
ئاماژەی بەوەشکردووه، "نازانم سوودانی لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە یان جێیدەهێڵێت پێش ئەوەی ئەو دۆسیەیەی کە لەسەرم تۆماریک ردووە تەواو بێت، لەنێوان داواکاری گشتی و لێکۆڵینەوەکاندا، دواتر دەگوازرێتەوە بۆ دادگا و دانیشتنی پلە یەک، پاشان دانیشتنی تانەدان بەدوایدا دێت، و پاشتریش دادگای تێههڵچوونهوه پێیدا دهچێتهوه”.
لە درێژەی نووسینهكهیدا، دهڵێت: "جەنابی سەرۆک ، چی بێزارى كردوویت له دەنگێکی دەرەوەی وڵاتەکەت، ئەگەر باس له بابهتێكی گشتی بكات یان لایهنێكی نهیارتان بانگهێشتى بهرنامهكانى بكات. ئەگەر بە دوای ئەوانەی دەرەوەی عێراق بچیت کە عێراقی نین، خودا یارمەتی برا عێراقییەکان بدات بۆ بیرکردنەوە فراوانەکەت، کە پێدەچێت بارودۆخی لوبنان و سووریا وای لێکردبێت ئهو بیركردنهوه فراوانهت لهدهست دابێت”.
لە کۆتاییدا دەڵێت: "سیاسەتمەداری متمانەبەخۆبوو، دهرگاى ئازادییەکان لە وڵاتەکەیدا دەکاتەوە و هەوڵی دەستبەسەرداگرتنی ئەو ئازادییانە نادات لە دەرەوەی وڵاتەکەی و لە کەسانێک کە عێراقی نیه. له دڵهوه دهڵێم، خوا یارمەتی عێراق و عێراقییەکان بدات ".
چالاکیی ئەو نووسەرە کوەیتییە لە عێراق پێشتر مشتومڕی لەناو بازنەی سیاسی و ڕۆشنبیریدا دروستکردبوو، بەتایبەتی بە گرنگیدانێکی زۆری بە دۆسیهی عێراق لە دوو ساڵی ڕابردوودا و سەردانەکەی بۆ عێراق و دیدارەکانی لەگەڵ بەرپرسان و سیاسەتمەداره پلە یەکەکانی عێراق.
سەردانێکی پێشووی ئەم ڕۆژنامەنووسە توڕەیییەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، بەو پێیەی خۆپیشاندانێک لەبەردەم ئەو هۆتێلەی کە تێیدا دهمایهوه لە بەغدای پایتەخت ئەنجام درا، ئەمەش بووە هۆی دیپۆرتکردنەوەی.
وەڵام بدەوه