ئەمڕۆ سێشەممە 10/7 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەممار ئەلحەکیم سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانیی حیکمە کرد.
تەوەری سەرەکی کۆبوونەوە تایبەت بوو بە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ. لەمبارەیەوە بە گرنگییەوە ئاماژە بە ڕێککەوتنی سێ لایەنەی ئەم دواییە و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان درا و هاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێویستە ئەم ڕێککەوتنە، ببێتە دەستپێکێک بۆ ڕێککەوتن لە سەر دەرکردنی یاسای تایبەت بە نەوت و گاز .
چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کەرتە جۆراجۆرەکاندا ، بە تایبەتی پڕۆژەی ڕووناکی و دابینکردنی کارەبای بەردەوام و کاراکردنی سیستەمی بانکی و پڕۆژەی هەژماری من ، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو . سەرۆکی حکومەت ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی دەربڕی بۆ ئەوەی لە بواری دابینکردنی کارەبا و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی سەرکەوتووی پڕۆژەی ڕووناکی و چاکسازیکردن لە سیستەمی بانکی و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان، هاوکاری حکومەتی فیدراڵ بکات .
هەروەها گفتوگۆ لەبارەی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران کرا و هەردوولا هیواخواز بوون ببێتە سەرەتایەک بۆ قۆناخێکی نوێ لە لەیەکتێگەیشتن و چارەسەرکردنی کێشەکان و پاراستنی مافەکانی گشت پێکهاتەکان.
KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه