بە گوژمەی نزیكەی ( 148 ملیۆن دینار )، لە كەرتی 8 هەزاری گەڕەکی فەرمانبەران بەردی بناغەی پرۆژەی دروستکردنی پردی 10 چاووەی کۆڕنیش دانرا
ئەمڕۆ شەممە 2025.10.4، لەژێر چاودێری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە ئامادەبوونی مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر و ڕێبوار کاکەیی، بەڕێوەبەری ئاودێری هەولێر ، لە ڕێورەسمێکدا بەردی بناغەی پرۆژەی دروستکردنی پردی سندوقی ( 10) چاووەی کەندی کۆڕنیش لە كەرتی 8 هەزاری گەڕەکی فەرمانبەران دانرا ، کە بەگووژمەی ( 147 ملیون و 985 هەزار دینار ) لەسەر بوودجەی پارێزگای هەولێر لە چوار چێوەی کار و پلان و بەرنامەڕێژی پارێزگای هەولێر بۆ كەمكردنەوەی مەترسییەكان و كاریگەریەكانی لافاو دەست بەجێبەجێكردنی دەکرێت.
لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا بۆ كەناڵەكان، پارێزگاری هەولێر، وێڕاى پیرۆزبایی لە هاوڵاتییان و دانیشتووانی سنوورەكە، باسى له گرنگیی پڕۆژهكه کرد بۆ هاوڵاتییان و جهختی لهسهر بهردهوامی گەیاندنی پڕۆژه خزمهتگوزارییهكان له تەواوی سنوورى پارێزگاى هەولێر كردهوه.
ئاماژەی بەوەشدا، بە پاڵپشتی و لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ساڵانە بەر لە وەرزی باران بارین هەموو ڕێوشەێنێكی پێویست دەگرینەبەر بۆ ڕووبەڕووی لافاو و ڕێگریكردن لە هەر حاڵتێکى نەخوازراوی گۆڕانی كەش و هەوا و چارەسەركردنی ئەو خاڵە لاوازانەی کە دەبنە هۆی دروستبوونی پەنگخواردنەوەى ئاوی زیادە، بۆ ئەو پرسەش جگە لەو پڕۆژەیە، لە سنوورى پارێزگاى هەولێر چەندین پڕۆژەی گرنگ و ستراتیژی ئەنجامدراون، كە بە هۆیانەوە توانراوە قۆناغى زۆر باش ببڕین و لە ئێستاشدا تاڕادەیەکى زۆرباش مەترسیەكانی دروستبوونی لافاو لە شاری هەولێر كەمبۆتەوە.
ڕاشیگەیاند، بە سوپاسەوە لە سەر ڕەزامەندى ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ ئەمساڵ مانگانە بڕی ( 2 ملیار دینار ) وەک فریاگوزاریى بۆ چارەسەرکردن و خاوێنکردنەوەی ئاوەڕۆ و رێرەوەکانی ئاوی سروشتی و کەم و کوڕى و گرفتەکان و ئاوەڕۆ و شەقامە گشتییەکان و کوچە و کۆڵانەکانی شارى هەولێر و کەند و رێڕەوى سروشتى ئاوى باران و نەهێڵانى كێشەكان تەرخانكراوە.
KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه