ئەمڕۆ پێنجشەممە 4/9/2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە فەخری کەریم، سیاسەتمەداری ناسراو و سەرۆکی دەزگای ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیریی و هونەریی ئەلمەدا کرد.
لە دیدارەکەدا دۆخی گشتیی عێراق و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێزگرتن لە قەوارەی فیدراڵی هەرێم و مسۆگەرکردنی شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان تاوتوێ کرا.
وەڵام بدەوه