دانوستان لە نێوان كورد و حكوومەتی كاتی سووریا بەردەوامە، كوردیش دووپات دەكاتەوە كە پێویستە دەسەڵات لە سووریای نوێ لامەركەزی و فیدراڵی بێت، بە ھەموو شێوەیەك دەسەڵاتی مەركەزی رەت دەكەنەوە.
فەتحوڵا حوسێنی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی نوێنەرایەتیی رۆژئاوای كوردستان، بە "وشە"ی راگەیاند، كورد لە رۆژئاوای كوردستان، سوورن لەسەر ئەوەی پێویستە سووریای داھاتوو لامەركەزی و فیدراڵی بێت و ئەمەریكاش لەسەر ئەو رایەی ئێمەیە و حوكمی مەركەزی بەكەڵك نایەت.
زیاتر گوتی، رژێمی ئەسەد 54 ساڵ وڵاتێكی مەركەزی بەڕێوە دەبرد و سەری نەگرت، بۆیە ئێمە رێگە بەوە نادەین و دانوستانی فەرمیش بەردەوامە، ئێستەش شاندێك لە دیمەشقە و گفتوگۆ دەكات بۆ ئەوەی لە حكوومەتی داھاتوو ھەموو پێكھاتەكان بەشدار بن.
دووپاتی كردەوە كە سازش لەسەر مافی خۆیان ناكەن و گوتی، "بوونمان ھەیە و ھاوپەیمانان ھاوكاری ئێمەن، ئەوانیش لەگەڵ وڵاتێكی فیدراڵین نەك مەركەزی، خۆمان بەخاوەنی سووریا دەزانین و لە كوێ كێشە ھەبێت، دەچین بۆ ئەوەی چارەسەر بكرێت، ئێمە لەوان بەھێزترین و ئەوان ئەو ھێزەیان نییە بتوانن ئەو كارە بكەن".
لای خۆیەوە د. كاوە ئازیزی ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد لە سووریا "ئەنەكەسە"، بە "وشە"ی راگەیاند، ئێمە بەدانوستانی كورد لەگەڵ حكوومەتی كاتیی سووریا گەشبینین، دانوستان ھەیە و ئەمەریكاش لەسەر هێڵە و هاوئاهەنگیی باش ھەیە .

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
گیراوەکانی شەڕی لالەزار حاڵیان خرابە
1 رۆژ پێش ئێستا
ترەمپ واژۆی کرد
1 رۆژ پێش ئێستا
لەسەر سنوور شەڕ ڕوویدا
1 رۆژ پێش ئێستا
کازمی لە عێراق بەهێزترە
1 رۆژ پێش ئێستا
نڕخی زێڕ بە تەواوی بەرزبوویەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
زانیاری نوێ گەیشت لەبارەی مووچەی مانگی حەوت
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه