مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له ئاهه‌نگی ده‌رچووانی قوتابیانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین وتارێكی پێشكه‌ش كرد و رای گه‌یاند، ده‌بێت زیاتر خۆمان به‌هێز بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی ته‌نگژه‌كان ببینه‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له وتاره‌كه‌یدا گوتی، پیرۆزبایی له قوتابییه ده‌رچووه‌كان ده‌كه‌م و سه‌ركه‌وتوو بن له ژیانی داهاتوودا. سه‌رۆك وه‌زیران سوپاسی زانكۆی سه‌لاحه‌دینی كرد كه سه‌ركه‌وتووانه ئه‌ركه‌كانی خۆیان راسپاردووه و دایكان و باوكانیش ماندووبوونی زۆریان بینیوه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان یادی هه‌ردوو پرۆفیسۆری زانستی كرده‌وه كه ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن قوتابییه‌كی خۆیانه‌وه كوژران. هه‌روه‌ها گوتی، سه‌رۆك بارزانی له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ئه‌و زانكۆیه‌وه پشتیوانی كردووه.
مه‌سروور بارزانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، خوێندنی باڵا گه‌شه‌سه‌ندنی زۆری به‌خۆیه‌وه بینیوه و هه‌ر زانكۆیه‌كیش رۆڵی هه‌بووه له گه‌شه‌پێدانی كوردستان، ده‌زانم گرفتی زۆر له زانكۆكان هه‌یه و وه‌ك پێویست به‌رێوه ناچن و ژیانی مامۆستایانیش سه‌خت بووه، به‌ڵام به قوتابیان و مامۆستایانه‌وه توانیویانه پرۆسه‌كه درێژه پێبده‌ن و حكوومه‌ت هه‌وڵده‌دات هه‌موو پێویستییه‌كانتان بۆ دابین بكات.
مه‌سروور بارزانی گوتی، چاكسازی له كه‌رتی په‌روه‌رده و خوێندن و خوێندنی باڵا ده‌كه‌ن و گه‌شه‌ی زیاتر به زانكۆكان ده‌ده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی زانكۆ كارگه‌ی پێدانی بڕوانامه نه‌بێت و گه‌شه‌ی زیاتر به تاك بده‌ن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان سه‌رنجی خسته سه‌ر دۆخی ئێسته‌ی هه‌رێم و گوتی، به‌بێ هیچ پاساوێك په‌لاماری وڵاته‌كه‌مان ده‌ده‌ن، بۆیه ده‌بێت خۆمان به‌هێز بكه‌ین و ئه‌وه‌یش به به‌هێزی تاك دروست ده‌بێت و ده‌توانین رووبه‌ڕووی هه‌موو ته‌نگژه‌كان ببینه‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری قوربانیانی دوێنی بۆردمانه‌كانی ئێران كرد و گوتی، ئه‌و په‌لامارانه‌ی ده‌كرێن چاره‌سه‌ری هیچ كێشه‌یه‌ك ناكات و ئێمه گه‌لێكی ئاشتی خوازین و كێشه بۆ كه‌س دروست ناكه‌ین و ده‌مانه‌وێت بژین.
" ئه‌م كوردستانه ئامانه‌ته له ده‌ستی ئێوه داواتان لێ ده‌كه‌م بیپاررێزن" مه‌سروور بارزانی وای به قوتابیانی ده‌رچوو گوت.

کوردستان پڕێس
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕ‌ۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه