وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی ڕایگەیاند، بە هاوکاریی فەرمانگەی تەکنەلۆجیا و زانیاری، پرۆسەی تۆمارکردنی ناوی حاجیان کرایە ئەلیکترۆنی.
یەکشەممە، 10ـی ئابی 2025، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەمەودوا هەرکەسێک بیەوێت فەریزەی حەج بکات، دەتوانێت لە ڕێگەی مۆبایلەکەیەوە لە ماڵەکەی خۆی ناوی خۆی تۆمار بکات، هەروەها وەڵامەکەشی هەر لەڕێگەی تیروپشکی ئەلیکترۆنی بۆ دەگەڕێتەوە.
بۆ خۆتۆمارکردن: کلیک لەم لینکە بکە
پشتیوان سادق گوتیشی: ئەو پرۆسەیە چەند خاڵێکی ئەرێنی هەیە، یەک لەو خاڵانە ئەوەیە داواکار ناوەکەی لەماڵی خۆی لەڕێگەی ئەلیکترۆنییەوە پڕدەکاتەوە و هەلی یەکسان بۆ خوازیاران دەڕەخسێت.
وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی ئاماژەی بەوەش دا "پێشتر برێک پارە لە بەرانبەر وەرگرتن و پڕکردنەوەی فۆڕمی حەج وەردەگیرا، بەڵام ئێستا هیچ بڕە پارەیەک نادرێت و بەخۆڕایی فۆڕمەکە لە ڕێگەی ئەلیکترۆنیەوە پڕ دەکرێتەوە، ئەمەش هاوتەریبی بەرنامەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە کە لەسەرەتاوە ویستوویەتی دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێم بە ئەلیکترۆنی بکرێت."
بە گوتەی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی "لە کوردستان سەدان هەزار کەس دەیەوێت فەریزەی حەج جێبەجێ بکات، هەروەها وەزارەتی ئەوقافیش لە ساڵانی ڕابردوودا کەمتەرخەمی لە خزمەتکردنی حاجییان نەکردووە، کە ئەمساڵ خزمەتێکی باشیان پێشکەشی حاجییان کردووە بەراورد بە ولاتانی دیکە."
باسی لەوەش کرد "پێشتر بانگدانی مزگەوتەکانمان ڕێکخستەوە و بە ئەلیکترۆنیمان کردووە، کە لە ڕێگەی بانگبێژە دەنگخۆشەکان بانگ دەدرێت و لەزۆربەی شار و شارۆچکەکانیش ئەو پرۆسەیە جێبەجێ دەکرێت. "

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه