Kurdistan Press - ئەو کەسانە دادەمەزرێن ئەو کەسانە دادەمەزرێن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەو کەسانە دادەمەزرێن

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی كوردستان، لە ئەمڕۆوە سێ یەكەمەكان و خاوەن بڕوانامە باڵاكانی ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم، دەتوانن سەردانی تۆماری زانكۆكان بكەن بۆ وردەكاریی لەبارەی پێشكەشكردنی فۆرمی داتاكان.

ئەمڕۆ چوارشەم 30ـی تەمووز، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاوی كردەوە، بۆ پرۆسەی دامەزراندنی سێ یەكەمەكان و هەڵگرانی بڕوانامە باڵاكانی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان لە دانیشتووانی پارێزگاكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان لەسەر میلاكی حكوومەتی فیدراڵی.

ئاماژە بەوەش كراوە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئاگاداری سێ یەكەمەكان و هەڵگرانی بڕوانامە باڵاكان دەكاتەوە، لینكی ناردنی داتاكانی ئەنجوومەنی ڕاژەی گشتیی فیدراڵی لەلایەن وەزارەتەوە، ئاراستەی سەرجەم تۆماری گشتیی زانكۆكان كراوە.

لە كۆتایی راگەیەنراوەكەدا هاتووە، بۆ ئەم مەبەستە ئاگادارتان دەكەینەوە لە ئەمڕۆوە دەتوانن سەردانی تۆماری گشتیی زانكۆكانتان بكەن، بۆ زانیاری و وردەكاری لەبارەی چۆنیەتیی دەستپێكردنی پرۆسەكە و پێشكەشكردنی فۆرمەكان، دواتریش لە ڕێگەی تۆماری زانكۆكانەوە ڕاستەوخۆ داتاكان بۆ ئەنجوومەنی ڕاژەی گشتی فیدراڵی دەنێردرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه