لهبارهی مهرج و ڕێكارهكانهوه، ئاماژه بهوه كراوه:
1- وەرگرتنی مامەڵەی جووتیاران و دەرچووانی کشتوکاڵی و ڤێتێرنەری، ئەوانەی کە خوازیارن سوودمەند بن بە مەبەستی دامەزراندنی پڕۆژەی بچووک و مامناوەند و بەرزکردنەوەی بۆ بەرێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی لە دیوانی وەزارەت
2- پشتگیریی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانمان لەگەڵ سەرجەم بەراییەکانی تایبەت بە پڕۆژەکە هاوپێچ دەکرێت، بە مەبەستی هەڵسەنگاندن و پەسهندکردن و ئاڕاستەکردنی بۆ بانکی ناوبراو 3- خاوەن بیرۆکە پێویستی بە (کەفیل)ـێک دەبێت، بۆ بانکی ناوبراو، کە فەرمانبەری حکوومەت بێت
4- بڕی قەرزەکە لە (15,000,000 تا 100,000,000) پانزە ملیۆن دەست پێدەکات تا سەد ملیۆن دیناری عێراقی، بەگوێرەی ئاستی پڕۆژەکە، لە ماوەی (1 ساڵ تا 5 ساڵ) قەرزەکە دەدرێتەوە و لە دوای شەش مانگی یەکەمی سوومەند بوونی قەرزەکە
5- کاری وەزارەتمان تەنیا هەڵسەنگاندن و پەسندکردن و پشتگیری و چاودێریی پڕۆژەکانە لە رووی هونەری و پێشخستن و دۆزینەوەی هەلی کار بۆ جووتیاران و دەرچوانی کشتوکاڵی و ڤێتێرنەری .
6- سەرجەم رێکارە کردارییەکان وەکوو یاسایی، دارایی و کارگێری لە بانک یەکلایی دەکرێنەوە لەگەڵ خاوەن پڕۆژەکە.
وەڵام بدەوه