Kurdistan Press - راگەیەنراوێک لە پارتی و یەکێتییەوە راگەیەنراوێک لە پارتی و یەکێتییەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

راگەیەنراوێک لە پارتی و یەکێتییەوە

كۆبوونەوەی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆتایی هات و بە گوێرەی راگەیەنراوی كۆبوونەوەكەدا، هەردوولا هاوڕان هەوڵەكان چڕ بكرێتەوە بۆ چارەسەری كێشەی مووچەی فەرمانبەران. 

راگەیەنراوەكە سەرنجی خستووەتە سەر پێشهات و كێشەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق و كێشەی مووچەی فەرمانبەران، هەردوولا هاوڕابوون كە هەموو هەوڵەكان چڕ بكرێتەوە بۆ چارەسەری كێشە و دابینكردنی مووچەی شایستەداراییەكانی هەرێمی كوردستان و تەواوی ئەو هەنگاوانە پێویست لە چوارچێوەی دەستوور دا بە ئاراستەی چارەسەری بە هاوئاهەنگی هەردوولادا بهاوێژرێت. 

هەروەها هەردوولا هاوئاهەنگ بوون لەسەر پتەوكردنی زیاتری پێوەندی نێوان پارتی و یەكێتی بۆ ئەوەی پێكەوە رووبەڕووی ئاستەنگەكان ببنەوە و پارێزگاری لە قەوارەی كوردستان و دەستكەوتەكان بكەن. 

كۆبوونەوەی ئەمڕۆ بەسەرپەرشتی سەرۆك بارزانی بەڕێوەچوو، شاندی یەكێتی لەلایەن بافڵ تاڵەبانی سەرۆكایەتی كرا و هەریەكە لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان ئامادە بوون. 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا