Kurdistan Press - کاتی دەستپێکردنەوەی گەشتی عمرە لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندرا کاتی دەستپێکردنەوەی گەشتی عمرە لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کاتی دەستپێکردنەوەی گەشتی عمرە لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندرا

بەرێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومڕەی کوردستان ڕێنماییەکانی وەرزی عومڕەی ئەمساڵ 2025-2026 بڵاو کردەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 13ـی تەممووزی 2025، لە بەیاننامەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە 16ـی تەممووزی 2025، گەشتەکانی عومرە لە هەرێمی کوردستان دەست پێدەکەنە، ئەوەش لەدوای ئامادەکردنی پرۆژەیەک و پەسەندکردنی لە لایەن وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە مەبەستی بەرەو پێشبردنی پرۆسەی عومرە لە هەرێمی کوردستان و خزمەتکردنی عومرەکاران بەرێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرە ڕێنمایی و مەرجەکانی ئەو کۆمپانیانەی ڕێکخستەوە تاوەکوو لە زووترین کاتدا گەشتەکانی عومرە دەست پێبکەنەوە.
هەروەها بەرێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومڕە لە ڕاگەیندراوێکدا داوا لە سەرجەم کۆمپانیاکانی حەج و عومرە لە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە، ئەوانەی بە فەرمی مۆڵەتی کارکردنیان هەیە، لە ڕۆژی سێشەممەوە بەرواری 15ـی تەممووزی 2025، سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرە بکەن، بەمەبەستی ئەنجامدانی گرێبەست و دوای ئەنجامدانی گرێبەست کۆمپانیاکان دەتوانن لە ڕۆژی 16ـی تەممووزی 2025، دەست بە گەشتی عومرە بکەنەوە بە ڕێگای وشکانی، هەروەها لە ڕۆژی هەینی 18ـی تەممووزی 2025، دەتوانن بە ڕێگای ئاسمانی گەشتەکانیان دەست پێبکەنەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه