Kurdistan Press - هەواڵی خۆش بۆ هاووڵاتیانی هەولێر هات هەواڵی خۆش بۆ هاووڵاتیانی هەولێر هات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەواڵی خۆش بۆ هاووڵاتیانی هەولێر هات

پڕۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێر، دوێنێ‌ بۆڕییەكانی پاك كرایەوە بۆ ئەوەی تێست بكرێت، لەم هەفتەیە دەكەوێتە كار، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێریش هەواڵی خۆشی پێیە.

ئەمڕۆ شەموو 12ـی تەمووز، رابەر حوسێن بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر، بە رایگەیاند، دوێنێ‌ بۆڕییەكانی ئاوی پڕۆژەكە پاك كرانەوە.

زیاتر گوتی، لە هەر سەعاتێك بێت پڕۆژەكە دەكرێتەوە و دەكەوێتە كار و ئاو بۆ ماڵان بەردەدرێتەوە، ئەگەری زۆرە لەو هەفتەیە بێت.

باسی لەوەش كرد، ئەو بەشەی لە سەرەتای پڕۆژەكە دەكەوێتە كار و هاووڵاتییان تێیدا سوودمەند دەبن، ئەویش لە گەڕەكەكانی تووڕەق دەست پێ‌ دەكات تا شەقامی كۆیە، ئەو گەڕەكانەی كەوتوونەتە دەرەوەی شەقامی 120 مەتری هەولێر.

پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر، لە ڕۆژێكدا 480 هەزار مەتر سێجا ئاو دەپاڵێوێت، بۆ هەر سەعاتێك 20- 21 هەزار مەتر سێجا ئاوی خاوێن بۆ گەڕەكەكانی شاری هەولێر دەنێرێت. 

پڕۆژەكە بە چوار هێڵی سەرەكی لە نێوان گەڕەكەكانی نێوان شەقامی 120 مەتری و شەقامی 150 مەتری جێبەجێ دەكرێت؛ كە گەڕەكەكانی نێوان ئەو شەقامانە و دەرەوەی شەقامەكان و هەریەك لە گەڕەكەكانی دارەتوو، بنەسڵاوە، كەسنەزان، پیرزین، شاوێس، بەحركە، عەنكاوە و سێبیران لێی سوودمەند دەبن.

پرۆسەی وەرگرتنی ئاوی پڕۆژەكە لە زێی گەورە دەست پێ دەكات و پاككردنەوە و پاڵاوتنی ئاوەكە و فلتەركردن و كلۆركردنی‌ ئاوەكە، بە ستانداردی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO)   و عێراقی جێبەجێ دەكرێت.

لە پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر، 200 كیلۆمەتر بۆڕیی سپایرۆڵ بەكار دێت، 280 كیلۆمەتر بۆڕیی ئەسیلین بە تیرەی 160 ملم و 220 ملم و 250 ملم بۆ بەستنەوەی پڕۆژەكە بە گەڕەكەكانی شاری هەولێر بەكار دێت. ڕۆژانە 480 هەزار مەتر سێجا ئاو بە تەواوی بۆ گەڕەكانی شاری هەولێر دەنێرێت.

جێبەجێكردنی ئەم پڕۆژەیە، كێشەی كەمئاوی لە شاری هەولێر بە تەواوی چارەسەر دەكات، دەبێتە هۆی داخستنی زیاتر لە هەزار بیری ئاو، بە مەبەستی پاراستنی ئاوی ژێرزەوی و بەفیڕۆنەدانی.

لە هەشتی ئەیلوولی ساڵی رابردوو، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەردی بناغەی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێری دانا، پڕۆژەكە بە گوژمەی 480 ملیۆن دۆلارە، لە ماوەی كەمتر لە 550 ڕۆژ جێبەجێ دەكرێت و بە تەواوبوونی پڕۆژەكە،‌ كێشەی كەمئاوی لە شاری هەولێر بە ڕێژەی 100% چارەسەر دەبێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه