بۆ ئه‌وه‌ی باشتر روون بكرێته‌وه، نموونه‌یه‌ك باس ده‌كه‌ین با بزانین به‌كاربردنی چوار ئه‌مپێر كاره‌با به سیستمی موه‌لیده و سیستمی حكوومی چ جیاوازییه‌كی هه‌یه.
له سیستمی موه‌لیده مانگانه نرخی ئه‌مپێر ده‌ستنیشان كراوه، هه‌ندێك جار 15 هه‌زار و هه‌ندێك جار كه سه‌عاتی زیاتری كاره‌با دراوه، بووه‌ته 20 هه‌زار دینار و كۆی نرخه‌كه‌ی له نێوان 60 تا 80 هه‌زار دینار له‌سه‌ر هاووڵاتی كه‌وتووه.
هه‌ر ئه‌و چوار ئه‌مپێره با بزانین له سیستمی حكوومی چه‌ند ده‌كه‌وێت، چوار ئه‌مپێر ئه‌گه‌ر به به‌رده‌وامی خه‌رج بكرێ، ئه‌وا له یه‌ك سه‌عاتدا ده‌كاته 880 وات، به‌و مه‌رجه‌ی ڤۆڵتاژ 220 بێت. ئه‌مه له ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا ده‌بێته 21 هه‌زار و 120 وات و ژماره‌كه له ماوه‌ی مانگێكدا ده‌كاته 633 هه‌زار و 600 وات. ئه‌گه‌ر ئه‌و ژماره‌یه بۆ كیلۆوات بگۆڕین كه نرخ به‌گوێره‌ی ئه‌و دیاری ده‌كرێت، ده‌كاته 633 كیلۆوات.
له نرخی حكوومه‌ت 400 كیلۆواتی یه‌كه‌م به 72 دینار و 400 كیلۆواتی دووه‌م به 108 دینار ده‌ستنیشان كراوه. بۆ خێزانه‌كه 400 یه‌كه‌ی یه‌كه‌م به 28 هه‌زار و 800 دینار و 233 یه‌كه‌كه‌ی تر ئه‌گه‌ر جاران 108 دینار بكرێ، ده‌كاته 25 هه‌زار و 164 دینار. به‌و پێیه كۆی نرخی چوار ئه‌مپێره‌كه ده‌كاته 54 هه‌زار دینار.
ره‌نگه پرسیاری ئه‌وه بكرێ چوار ئه‌مپێر به‌شی پێداویستییه‌كانی ماڵ ناكات، له وه‌ڵامدا ده‌ڵێن ئه‌وه‌ی حیساب كراوه چوار ئه‌مپێره به به‌رده‌وامی، له كاتێكدا بۆت هه‌یه له هه‌شت ئه‌مپێریش سوود وه‌ربگری، له سیستمی حكوومی له‌وانه‌یه له سه‌عاتێكی دیاریكراودا ئه‌مپێرێك یان دوو ئه‌مپێر به‌كار بێنی، له سه‌عاتێكی دیاریكراوی تردا هه‌شت ئه‌مپێر یان زیاتر به‌كار بێنی، ئه‌وه‌ی حیسابه‌كه دیاری ده‌كات ''كیلۆوات''ه كه نرخی بۆ ده‌ستنیشان كراوه.
له سیستمی نوێ‌دا هاووڵاتی ده‌زانێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر یه‌ك گڵۆپ بكوژێنێته‌وه، له خه‌رجییه‌كانی كه‌م ده‌كاته‌وه، گڵۆپێك ئه‌گه‌ر به 50 وات كار بكات، له 24 سه‌عاتدا هه‌زار و 200 وات و له مانگێكدا 36 هه‌زار وات خه‌رج ده‌كات كه ده‌كاته 36 كیلۆوات. گریمانه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ین تۆ مانگی رابردوو 836 كیلۆواتت خه‌رج كردبوو كه خه‌رجییه‌كه‌ی ده‌كاته 78 هه‌زار و 300 دینار، به‌ڵام ئه‌م مانگه گڵۆپێكت كوژاندووه‌ته‌وه، خه‌رجییه‌كه كه‌م ده‌بێته‌وه بۆ 72 هه‌زار دینار و ته‌نیا به كوژاندنه‌وه‌ی یه‌ك گڵۆپ، شه‌ش هه‌زار و 600 دینار خه‌رجیت گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر ژماره‌ی زیاتری گڵۆپ بكوژێنرێته‌وه و زێده‌ڕۆیی له به‌كارهێنانی گیزه‌ر و جلكشۆر و ئامێره‌كانی تردا نه‌كرێ، ئه‌وا خه‌رجییه‌كانیش زۆر كه‌متر ده‌بنه‌وه.
له‌و پێوه‌ره نوێیه‌ی دانراوه ره‌چاوی خه‌ڵكی ئاسایی و ده‌وڵه‌مه‌ند كراوه، ماڵێكی ئاسایی ئه‌گه‌ر ده‌ست به كاره‌باوه بگرێت و 600 كیلۆوات خه‌رج بكات، له مانگێكدا 50 هه‌زار دینار ده‌دات. ئه‌گه‌ر 400 كیلۆوات خه‌رج بكات 28 هه‌زار و 800 دینار ده‌دات، ئه‌گه‌ر 800 كیلۆوات خه‌رج بكات 72 هه‌زار دینار ده‌دات، ئه‌گه‌ر هه‌زار كیلۆوات خه‌رج بكات، ئه‌وا 107 هه‌زار دیناری لێ ده‌ستێنرێت.
به‌ڵام ده‌وڵه‌مه‌ندێك كه مانگانه سێ هه‌زار كیلۆوات به‌كار دێنێت، ته‌نیا بۆ 400 یه‌كه‌ی زێده‌ڕۆییه‌كه‌ی ده‌بێت 140 هه‌زار دینار بدات، له‌گه‌ڵ ئه‌و 240 هه‌زار دیناره‌ی تر كه ده‌بێت له بری دوو هه‌زار و 600 كیلۆواته‌كه بیدات، نرخه‌كه له‌سه‌ری ده‌گاته 388 هه‌زار دینار.
وەڵام بدەوه