Kurdistan Press - کەشناسی خۆڵبارین بەردەوام دەبێت کەشناسی خۆڵبارین بەردەوام دەبێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کەشناسی خۆڵبارین بەردەوام دەبێت

ئەمڕۆ هەینی، دەستەی کەشناسی عێراق بڵاوی کردووەتەوە، ڕۆژانی داهاتووش خۆڵبارین بەردەوام دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.

بەپێی زانیارییەکانی دەستەی کەشناسی عێراق، لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، جگەلە خۆڵبارین، نمە بارانیش دەبارێت، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما لە سلێمانی 28 پلەی سیلیزی دەبێت، لە دهۆک 30 پلە و هەولێر و کەرکووک 32 پلەی سیلیزی دەبێت.

شەپۆلی خۆڵبارینی ناوچەکانی عێراق، گەیشتووەتە هەرێمی کوردستانیش، لە دوێنێ پێنجشەممەوە ئەو شەپۆلە هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی هەولێریش داوای لە هاووڵاتییان کردووە لە کاتی بوونی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو، پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە 122بکەن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه