Kurdistan Press - جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا گەیشتە لاى سەرۆک بارزانى جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا گەیشتە لاى سەرۆک بارزانى | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا گەیشتە لاى سەرۆک بارزانى

ڕۆژی هەینی 18ی نیسانی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز د. نوح یەلماز جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا و شاندێکی یاوەری کرد کە پێکهاتبوو لە بەڕێز ئانیل بۆرا ئینان باڵیۆزی تورکیا لە عێراق و بەڕێز ئیرمان توپچوو کونسوڵی تورکیا لە هەولێر و ژمارەیەک دیپلۆماتکاری تورکیا.

لەدیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی ناوخۆی هەرێم و هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرا و ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا.

هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە و ئەگەر و پێشهاتەکان لە داهاتووی ناوچەکە بە گشتی ئاڵوگۆڕ کرا.

پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا و پەرەپێدانی دۆستایەتیی نێوان هەردوولا و پڕۆسەی چارەسەری و ئاشتی لە تورکیا تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه