Kurdistan Press - گروپێک بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەسگیرکران گروپێک بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەسگیرکران | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

گروپێک بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەسگیرکران

* هەڵوەشانەوەی تۆرێکی بڵاوکردنەوەو بازرگانی بەماددەی هۆشبەر لەجۆری ماریجوانا کەپێکهاتوون لە ٥ کەس لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی نزیکەی ٦ کیلۆگرام ماریجوانا ..

لەبەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش، لەناو شاری هەولێر توانیان تۆڕکی بڵاوکردنەوە و بازرگانی کردن بەماددەی هۆشبەر لەجۆری ماریجوانا دەستگیربکەن، لەم چاڵاکیەدا توانرا نزیکەی ٦ کیلۆگرام مەریجوانا دەستی بەسەردا بگیرێت، شایانی باسە دەستگیرکردنی ئەم تۆڕە تەواوکەری ئەو تۆڕەیە کەپێشتر لەڕاگەیندراوی پێشووی بەڕێوەبەرایەتیمان بڵاومانکردۆتەوە کە تیایدا دوو تۆمەتبار و نزیکەی ١ کیلۆگرام لەهەمان ماددە دەستی بەسەردا گیرا بوو .
ئەم تۆڕە مەترسیداریەکەیان لەوەدا بوو کە پێکهاتەکەیان لەکەسانی عەرەب و کورد پێکهاتبوون و ئافرەتیان بەکاردەهێنا بۆ فێرکردنی منداڵ و گەنج و لاوی پارەدار و پاشان فرۆشتنی ئەم ماددەهۆشبەرە پێیان بەو نرخەی کەخۆیان دەیانویست.

دۆسیەی تاوان بۆتەواوی دەستگیکراوان کراوەتەوەو بەپێی یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقلیەکان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.

بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان.
١٧ی ٤ی ٢٠٢٥

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا