Kurdistan Press - لیستی مووچەی مانگی چوار ئامادەیە لیستی مووچەی مانگی چوار ئامادەیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لیستی مووچەی مانگی چوار ئامادەیە

بەرپرسێکی بایۆمەتری ئاشکرای دەکات، بەشی زۆری فەرمانگەکان لیستی مووچەی مانگی چواریان ئامادەیە و وردبینیش کراوە، دەشڵێت: "زۆربەی ئەوانەیشی بۆ گەنجینە نێردراون، وردبینیان تەواو بووە و ئامادەن."
یادگار جەبار، بەرپرسی بایۆمەتری لە سلێمانی، ڕایگەیاند: "لیستی مووچەی مانگی چوار بە سیستەمی (پەیرۆڵ) ئامادەیە و لە زۆربەی فەرمانگەکان وردبینی تەواو بووە و بۆ گەنجینە نێردراون دەبێت ئەمڕۆ تەواو بکرێت."
ئەوەشی خستە ڕوو: "428 یەکەی ژمێریاری لە سنووری سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕین هەن، تەنیا 50 فەرمانگەیەک ماون لیستیان تەواو نەبووە و ئەوانیش تەواو دەبن، زۆربەی ئەوانەیشی بۆ گەنجینە نێردراون، وردبینیان تەواو بووە و ئامادەن."
لە ڕۆژی 10/4/2025، بۆ ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی چوار، سیستەمی (پەیرۆڵ) کارا کراوە.
لە لایەكی دیكەوە، سەرچاوەیەک لە گەنجینەی هەولێر  ڕایگەیاند: "چەند ڕۆژێکە وردبینیی لیستی مووچەمان دەست پێکردووە و بەشێکی کەمی وردبینی ماوە و ئەمڕۆ تەواو دەکرێت."
دوێنێ چوارشەممە 16/4/2025، پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "هەفتەی داهاتوو لیستی مووچه ڕەوانەی بەغدا دەکرێت

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا