تامی بروس، گوتەبێژی وهزارهتی دهرهوهی ئهمەریكا دەڵێت: خوازیارین ڕاگهیاندنی حكوومهتی نوێی هەرێمی کوردستان ههنگاوێكی ئهرێنی بێت و لە مانگی داهاتوودا گەورەترین کونسوڵخانەمان لە هەولێر دەکەینەوە.
تامی بروس لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کردنەوەی کونسوڵخانەی نوێی ئەمەریکا لە هەولێر دۆستایەتی و هاوبەشییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان زیاتر دەکات.
لە بارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا گوتی: پێکهێنانی حکوومەتێکی خۆڕاگر لە بەرژەوەندیی ئاسایشی ناوچەکەیە و خوازیارین هەنگاوەکانی ڕاگهیاندنی حكوومهتی نوێی هەرێم ههنگاوێكی ئهرێنی بن.
هەروەها گوتی: هانی هەموو لایەنەکان دەدەین بۆ ئەوەی هەرچی زووە کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێکبهێنرێت.
وەڵام بدەوه